پەنم/penim: ن:[ فە] ماسان، ئەستووری ئەندام، هەڵمسان. 

پەنمان/peniman: کتن: پەنەمان، ئاووسان.  

پەنماو/penimaw: ئانفا:[ پەنمان] ئاووساو، ئاووساگ.

پەنمای/penimay: ئانفا:[ پەنمان] هەڵمساو.

پەنمسە/penimse: ئانفا:[ ل] پەلمساو، پەنماو.  

پەنمیان/penimyan: کتپ: پەنماندن، هەوکردن. 

پەنمیگ/penimîg: ئانفا:[ پەنم+ یگ] پەنماو، ئاووساو.

پەنمین/penimîn: کتن: پەنەمان، پەنمان، ئاووسان، ماسین.

پەنمیو/penimîw: نفا: پەنەماو.

.

.

.

.