ئیجازه/îcaze: ن:[ ع : اجازه]
1- ماوهیکردنی کارێک به‌که‌سێک دان، به ڕه‌وا زانینی کارێک بۆ که‌سێک.
:: ئیجازه‌ی هه‌یه دا‌نیشێت.
:: ئیجاره‌ی ئاره‌ق فرۆشتن بۆ دیانه‌کان هه‌یه.
:: ئیجازه‌مان بده‌رێ با بڕۆین.
2- پشوو، مه‌ره‌خه‌س.
:: رێگه‌ی کارنه‌کردن و نه‌چوونه سه‌ر ئیش بۆ ماوه‌یه‌ک، که ده‌درێت به کاربه‌ده‌ست و کرێکار و سهربازانان و ….
:: شێرکۆ هه‌فته‌یه‌ک ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه.
:: چه‌ند ڕۆژێ ئیجازه وه‌ربگره و کاره‌کانت ته‌واو بکه.
ئیجازه‌ی مارگرتن/îcazey margirtin: نتـ: کارێکه شێخێکی ته‌ریقه‌تی قادری ده‌گه‌ڵ ده‌روێش یا هه‌ر که‌سێکی تر ده‌یکات ده‌ده‌می دهتفێت، یا په‌نجه‌ی ده‌ده‌می خۆی ده‌نێت و پاشان ده‌یخاته ده‌می ده‌روێشه که‌وه…– و ئه‌مه بۆی ده‌بێته ئیجاره، پاشان ده‌روێش یان ئه‌و که‌سه به‌بێ ترس ماران ده‌گرێت و پێ وه‌ی نادات.
ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی/îcazey melayetî: نتـ: کاغه‌زێکه مه‌لایه‌ک ده‌یدات به ئه‌و مه‌لایه‌ی که قوتابی خۆی بووه و ده‌رسی پێگووتووه و شایه‌تی بۆ ده‌دات که خوێندنی ته‌واوکردووه و بۆ ته مه‌لا( لێ بووه ته‌وه).
بێ ئیجازه/îcaze: ئانتـ:[ بێ+ ئیجازە] بێ ئيزن، ئيجازه نەدراو، ئيزن نەدراو، ڕێپێنەدراو.
.
.
.
.
.