پرزە/pirze: ن:
1 – هەناسە، هێزوتوانا
:: پرزەی باییم، بێهومێدی کردم.
2 – قەسەڵ : بەرماوی ئاڵف لە ئاخوور دا.
3 – لەتە قامیشی باریک، پووشی باریک و تیژی گیا.
4 – فرکاندن، هەڵپایواندن، رێک خستنی جلی قوڕاوی تا قوڕەکە ی لێهەڵوەرێت.
5 – بەش و ماف
:: هەمووی خوارد پرزەی منی بای.
6 – [ کهـ] ئارەزوو
:: پرزەی لێوی تێت.
پرزەبڕان/pirze biřan: کتن:[ پرزە+ بڕان] بەش بڕان، بەش خوران، بێبەشبوون.
پرزەبڕین/pirzebiřîn: کتپ:[ پرزە+ بڕین]
1 – ماف خواردن، بێبەش کردن.
2 – بێتاقەت کردن، هێزبڕین.
{
ئەیانکوت کورد ڕاپەڕیوە
پرزەی حوکماتی بایوە
}{ هەژار}.
پرزەپرزە/pirzepirze: ئانتـ:
پرزەپرزەکردن/pirzepirzekirdin: کتپ:
پرزەچنین/pirzeçinîn: کتن:[ پرزە+ چنین] هێزلێبڕین، پرزەلێبڕین.
{
رۆژ دێ مانگ هەڵدەوێزنێ
مانگ پرزەی ساڵ دەچنێ
}{ هێدی، ل، 320}.
پرزەلێبڕان/pirzelêbiřan: کتن: لەتاقەت کەوتن، ماندووبوون، هێزلێبڕان
:: هێندە مانوو بووین پرزەمان لێبڕا.
پرزەلێبڕاو/pirzelêbiřaw: ئانفا: هێزلێبڕاو، شەکەت بوو: کەسێکە هەناسەی سوار بێت و لەکاتێکدا زیانێکی زۆری لێکەوتبێت.
پرزەلێبڕین/pirzelêbiřîn: کتپ:
1 – بەش لێخواردن، ماف خواردن.
2 – ماندووکردن، بەزاندن، هێزلێبڕین.
{
منیش زۆرداری پرزەی لێ بایوم
منیش بەدکاری بواری لێ تەنیوم
}{ هێمن}.
.
.
.
.