نەو/new: ن، ئاکـ: تازە، تەزە( زا)، نەڤ( باد)، نوو( کباک)، نوێ ( کناو)>< کۆنە.[ ئینگـ : recent]

نەوا/newa: ن: نوێ، تازە. 

:: کیژی تازەپێگەیشتوو. 

نەوەنەوە/new: ئانتـ: تازەتازە. نوێ نوێ. 

نەوەیی/new: نچ: تازەیی، دەکارنەکراوی هەر نوێ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 889}.  

نەوبەنەو/newbene: ئاکتـ: تازەبەتازە، نفتونەو، نستونوێ. 

نەوبەهار/newbehar: نتـ:[ هـ] نەووەهار( هـ).

نەوجوان/newcwan: ئانتـ:[ نەو+ جوان] نۆجوان، تازەلاو. 

نەوچە/newçe: نتـ:[ نەو+ چە] لاو. 

نەودەم/newdem: نتـ: تازەپێگەیشتوو. 

نەودەمی/newdemî: نچ: تازەپێگەیشتووی.{ گیوی، ل، 878}.  

نەورۆز/newroz: نتـ:[ نەو+ رۆز] نەڤرۆز: ڕۆژی سەرساڵ. یەکەم ڕۆژی سەرەتای وەرزی بەهار. 

نەوڕەسیدە/newřesîde: نتـ:[ نەو+ رەسیدە] نەوڕەسیە( هـ) : تازەپێگەیشتوو.  

نەوزا/newza: نتـ:[ د][ نەو+ زا( زایین)] تازەزاو. 

نەوزاد/newzad: نتـ:[ د][ نەو+ زاد( زایین)] تازەزاو. 

نەوژەن/newjen: نتـ:[ نەو+ ژەن] نەوژن. 

نەوهال/newhal: نتـ:[ هـ] نیهال، جوان، جحێل. 

نەوهاڵ/newhaľ: نتـ:[ نەو+ هاڵ] تازەلاو، نۆجوان، گەنج.{ گیوی، ل، 878}. 

.

.

______________

نەو/new: ف:[ ] نەبوو.

نەوا/newa: ف:[ ] مەبادا، نەبادا. 

نەوەکا/new: ئاکتـ: مەبادا، نەبادا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 889}.  

.

.

______________

نەو/new: ن: نا، نەئا، نەخێر.

نەوا/newa: ف:[ ] نەک. 

نەوات/newat: ف:[ ] نەیگوت، قسەی نەکرد. 

:: نەوات وت. 

نەواچی/newaçî: ف:[ ] نەڵێی. 

.

.

______________

نەو/new: ئمـ: لە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 887}.  

.

.

________________

نەوو/newu: ن:[ ڕۆژ، دا] نمەد، لباد : ئەو ڕایەخەیە کە نمەد ماڵ لەبەرگی دروست دەکەن. 

نەووگ/new: ن:[ شارە] لباد.{ گیوی، ل، 878} 

نەووو/newû: ن:[ جاف] ڕاییخ. 

.

.

.