برژانگ/birjang: ن:[ توێ][ کناو] برژان _ بژانگ، برژۆڵ، بژۆل _ بژۆڵ، بژوولک( ڕەوان)، بژوێڵک( پشدەر) _ بژێلک ( سوور)_ بژیلانک( کباک)_ مژیلانک، کڤلیشک، مجەو، مەژولانک، مژانگ، مژەو، مرژانگ _ مرژنگ، مژۆل _ مژۆڵ( مکـ)، موژانگ _ موژگان( بابا)، موژە( هـ)، موژین، میژۆل، میرزینگ، میژولانک: دووڕێزە موون؛ بەشێوەی هێڵێک لەسەر لێواری پێڵووی چاو پەیدادەىیت.[ ئینگـ: eyelash][ لا: Cilia]{ وشەنامە، ل، 894}
تێبینی |
گوڕانکاری لە نێوان دوو پیتی ( ب) و ( م) وەک لە نێوانی بژۆل و مژۆل هەیە؛ وە لە زۆر وشەی دیکە دەبیندرێت لە نێوان شێوەزارەکانی کوردستاندا. |
دەرکەوتنی برژانگ بە تایبەت لەتەمەنی کۆرپەدا دەکەوێتە نێوان هەفتەی 22 وەمین و 26 ـەمین دا. |
سەلکەمووەکانی برژانگ بەستراوە بە دوو ڕژێنەوە |
یەکەمییان ڕژێنەی زەی یان( gland of Zeis) |
دوومییان ڕژێنەی(Glands of Moll). |
{
لە رۆژی جیهانی ماچ دا
وهک شۆڕەبی برژانگ ههڵوهریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵ ههڵگهڕاوی سهر مهزارهكهت ماچ دهكهین
دانانی برژانگ/dananî birjang: کتپ: برژانگ دانان.
:: چۆنێتی دانانی برژانگی دەستکرد.
درێژکردنی برژانگ/dirêjkirdinî birjang: کتپ:
:: پڕکردن و درێژکردنی برژانگ، بەئاسانی تەنها بە ماوەی مانگێک.
نەخۆشییەکانی برژانگ |
برۆ و برژانگ هەڵوەرین/biro û birjang heľwerîn: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ: Madarosis]{ پەزیشکی، ل، 199}.
چنگنە/çingine: نتـ:[ نخ] تووشبوون بە مشەخۆری برژانگ.[ ئینگـ: Crab louse]{ پەزیشکی، ل، 98}.
چەوتبوونەووەی برژانگی چاو/çûnenawewey mûy çaw bo nawewey çaw: نتـ:[ نخ] کێشەیەکی باوی پێڵوی چاوە؛ مووی برژانگ بەرەو ناوەوەی چاو گەشەدەکات. موو برژانگەکان ڕووی ناوەوەی پێڵوی چاوەکان. ئەمەش ئازاری چاو دەدات.[ ئینگـ: Trichiasis]
گەشەکردنی نائاسایی برژانگ لەسەر پێڵوی چاو/birjang: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ: Distichiasis]
مانیای مووهەڵکێشان/birjang: نتـ:[ نخ] دیاردەیەکی دەروونییە دەبتە هۆی هەڵوەڕینی مووی تەپڵی سەر و برژانگ.[ ئینگـ: Trichotillomania].
هەوکردنی پێلوی دەرەکی/hewkirdinî pêľuy derekî: نتـ:[ نخ] سووربوونەوە و ئاوسانی پێڵوی چاو بەزۆرترین ئازار، لە تاڵێکی موو لە پەراوێزی پێڵوی چاودا.[ ئینگـ: External Hordeolum]
سووتانەوەی پێڵو/sûtanewey pêľu: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ پێڵو] زۆرجار ئەم نەخۆشیییە دەبێتە هۆی هەوکردنی لێوەرەکانی پێڵووی چاو.[ ئینگـ: Blepharitis]{ پەزیشکی، ل، 61}.
.
.
.
.