زەنگوڵە/zenguľe: ن:[ تشت]
1 – زەنگل، وێژاموور: زەنگی گچکەیە بە ملی ئاژەڵانییەوە دەکەن تا ماری لێ بڕەویتەوە، هەروەها لە پێ وملی منداڵیش دەکرێت.{ گیوی، ل، 901}.
2 – [ هـ] هێچک : دارێکە بۆ شەغرە یان بۆ هەر چشتێکی بەکارببڕێت.
زەنگوڵەزیوە/zenguľezîwe: ن:[ باڵ] باڵندەیەکی گچکەی ڕەنگینە زۆر جاران هێلانەی لەسەر دارە هەرمێ و بەڕووی بەقوڕ و پووش دروست دەکات.
زەنگوڵەمیرە/zenguľemîre: ن:[ باڵ] باڵندەیەکە.
زەنگوڵە و بنچک/zenguľe û binçik: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی پنچدارە وەک گەسک تۆوێکی دەگرێت وەکو زەبگۆڵە وایە.
زەنگوڵ زەنگوڵ/zenguľ zenguľ: ئانتـ: تنۆک تنۆک بۆ ئارەقە و فرمێسکی ڕوون بەکاردەبرێت.
:: تنۆکی باران، گژ و گیای بەهار زەنگوڵ زەنگوڵ دەهۆنێتەوە.
زەنگوڵ و منچک/zenguľ û minçik: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی ثنج دارە وەکوو گەسک تۆوەکەی وەکوو زەنگوڵە وایە.{ گیو، ل، 527}.
.
.
.
.