حەپەسان/ĥepesan: ن:

1 . پەشۆکان، دەرکنەکردن، سەرسامبوون، سەرسووڕمان، سەرلێشێوان، لەجێوشکبوون، ماتبوون، واقووڕمان.[ ئینگـ: Wonder]{ خاڵ، ل، }

2 . [ نخ][ دەڕوو] هەستکوێری: نەمانی هەستکردن وەکو نەمانی توانای جیاکردنەوە لەنێوان شێوە و سروشتی شتومەک و کەسانی بیندراودا.[ ئینگـ: agnosia]{ کەمالنامە، ل، 865}

حەپەسان لە لە دەروێشیدا/ĥepesan: نتـ:[ ئینگـ: Ecstasy]{ زارەوەکای کۆڕ}.

حەپەساندن/ĥepesandin: کتپ: پەشۆکاندن، تووشی سەرسامی کردن، سەرلێشێواندن، گێژومات کردن، هۆش لێساندن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }.  

حەپەساو/ĥepesaw: ئانفا: پەشۆکاو، سەرلێشێواو: گیاندارێکە سەرسام بووبێت.

حەپەسێن/ĥepwsên: چ: شتی سەیر کە مرۆڤ لێی سەرسام دەبێت.

.

.

.

.