پرگ/pirig: ن:
1 – [ ڕوو] برشوو، برش، پیرک، کەڕوو، کەڕڕێ، کەڕەکیفە، گەڕگ : کۆمەڵێک قارچکی وردن، لەسەر نان و میوە و خواردەمەنی دیکە لەبەر مانەوەیان پەیدا دەبن. ڕەنگی ئەو کۆمایە پتر شینە، ڕەنگی دیکەش بەخۆوە دەگرن.
:: ترخێنە تا بمێنێتەوە، پرگە هەڵدەهێنێت{ پپ}.
2 – پەڵەی زەوی یان دەغڵودان.
3 – کەرکە.
4 -[ کباک] پۆرگ، بڵۆق.
پرگە/pirge: نتـ:[ پرگ+ ئە]
1 – گەرای کوللـە و کرم و مێروو.
2 – پەرگە : خاکێک کەبەسەر بەفری دادەکەن هەتا بتوێتەوە{ مەردۆخ، ل، 283}.
پرگە هەڵێنان/pirge heľênan: کتن: کەڕوو هەڵـێنان، برش هەڵهێنان.
.
.
.
.