شکاندن/şikandin: کتپ:[ شکان+ دن]

1 – ئشکەنن، پاژپاژکردن، تکەکردن، دەرزاندن، ساتن، سەکتين، شکانن( کباش)، شکەستن، شکەناندن، شکێناندن، قەرساندن، لەتکردن، لەتکەرڎەی، مارای، ماڕتەی، ماردن، مارڎەی، مارەی، مەڕڎەی، مەڕيايی، مەڕیایۆ( هـ)، مخمخاندن، هەرساندن، هەرستاندن، هەرستين، هەرشاندن، هڕاندن، هڕاندن، هۊردکردن( كباش) : دوو یان چەند پارچەکردن، پارچەپارچەکردنی تشتی ڕەق.

2 – ڕوولێوەرگێڕان، ڕوووەرگێڕان، گوێپێنەدان.

شکاندنەوە/şikandinewe: کتپ:[ شکاندن+ ئەوە]

1 – بەزاندنەوە، دووبارەپارچەکردن، قرچەشکێن کردن، شکاندنی لکی داروبار و گەڵالێکردنەوە 

:: منداڵ فێرەکارکردن، کە تۆزی خۆی گرت.

2 – [ واز] دەستەواژەی گۆرەی بازانە : شکاندنەوە یان چوواندنی گۆرەویی بێ پشکێل لە جۆرابێندا.{ ناهید، ل، 526}.

3 – پاش دەمکێشانی چایی، ئیستیکانێک پرکردن و دیسان قڵپ کردنەوە بۆ ناو قۆری.

:: ترشەکەم شکاندەوە بەلێکردنەوەی هێشووی ترش دەگوترێت کە لە دارەکەی دەکرێتەوە.{ فەرهەنگی ژین}

4 – جاران لە گوند؛ چڵە تەماتەکان بۆ ئەوەی نەکەون و شۆڕنەبنەوە ناو دێراوەکە، بەردێک دەخرایە سەر چڵێکی و بەهۆی قورسی بەردەکەوە ڕادەکێشرا بەسەر دیوی بەستەکەدا.{ هاوڕێ جەلال} 

شکاندنەوەی چا/şikandinewey ça: کتپ:[ شکاندنەوە+ ی+ چا] ڕۆکردنی هێندەی لەچای تازە لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەوخوواردبوون و دەم کێشانی.

شکاندنەوەی تووتن/şikandinewey tûtin: کتپ:[کشت][ شکاندنەوە+ ی+ تووتن] لێکردنەوەی پەلکەپێگەیشتووەکانی تووتن : گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێت.

شکاندنی تەشقی گەرما/ŝikandinî teşiqî germa: کتپ:[ شکاندن+ ی+ تەشقی+ گەرما] گەرماکەمکردنەوە. 

شکاندنی لەشکر/şikandinî leşikir: كتپ:[ شکاندن+ ی+ لەشکر] ڕاونان، شکستتێخستن، بەزاندن، تەقەتێخستن، ڕەواندن.

شکاندنی یاسا/şikandinî yasa: کتپ:[ شکاندن+ ی+ یاسا] سەرپێچی یاسایی.[ ئینگـ: Breach the law]  

.

.

.

.