دەڵ/deľ: ن:[ گیان]

1 . دهل( کباک)، دێل( کباک)، دێڵ: توولەی مێینە : هەموو مێینەیەکی سەگ و گورگ و چەقەڵ و ڕێوی دەست دەدات.{ گیو، ل، 435}.  

:: دەڵەسەگ : دێڵەسەگ. 

:: تەمەنی سەگی هاوشار بەگشتی چ بۆ دەڵ و بۆ گەماڵ لە نێوان 12 – 15 ساڵدایە.{ kurdizanist}

2 . [ ئەردە] دەڕ، ماڵۆس : بەرازی مێ یینگە.{ گیو، ل، 415}.   

دەڵە/deľe: نتـ:[ هـ] دێڵەسەگ.

دەڵەبەبا/deľe beba: نتـ:[ گیان][ هـ] دێڵەبەبا، سەگێکی مێ یینەیە کە هاتبێتە باو گۆلی ڕەدووکەوێت.{ گیو، ل، 415}.

دەڵەچەقەڵ/deľe çeqeľ: نتـ:[ گیان] 

دەڵەسە/deľese: نتـ:[ گیان][ دەڵە+ سەگ] دێڵەسەگ، سەگی مێوینە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 325}

دەڵەسەگ/deľeseg: نتـ:[ گیان][ دەڵە+ سەگ] دێڵەسەگ.  

دەڵەشێر/deľeşêr: نتـ:[ گیان][ ئەردە][ دەڵە+ شێر] شێری مێ.

دەڵەق/deľeq: ن:[ گیان] دێڵەبەبا.

دەڵەمیز/deľemîz: نتـ:[ گیان][ ڕۆژ] چرتەمیزە.  

دەڵەورچ/deľewriç: نتـ:[ گیان]                  

دەڵەوەبا/deľeweba: نتـ:[ گیان]

دەڵەکردن/deľekirdin: کتپ:[ دەڵە+ کردن] کەنەفتکردن.

.

.

_________

دەڵ/deľ: ن:[ مجـ][ جنێو] قەحپە، کۆکنە : ئافرەتێکی سووک و بێحەیا بێت، دەچووێندرێت بە دەڵەسەگ.[ ئینگـ: bitch]

:: دەڵەقۆڕ. 

.

.

____________

دەڵەدەڵ/deľedeľ: نتـ: باری نێزیکی زانی ئافرەتانە، لەسەردەستان، لەسەر زان.{ گیو، ل، 416}.

دەڵەدەڵکەر/deľedeľker: ف:                 

دەڵەدەڵ کردن/deľedeľ kirdin: کتپ:

.

.

___________

دەڵەدەڵ/deľedeľ: نتـ:[ نخ]

1 – زەردبوون و نەرم بوونی دوومەڵ بە ڕەنگێک کە کاتی دەربوونی هاتبێت.  

2 – قوونێر و دوومەڵێکە گەیشتبێت و نزیکی دەربوون بوو بێت.

.

.

.

.