ساختە/saxte: نتـ: تەڵەکە، فێڵتێکراو، فیچەڵفاچ، قۆپێیە : ئەو تشتەی لەگەڵ نموونە ڕاستییەکەی جیاوازبێت یان لەسەر بنەمای چەوت بنیات نرابێت.{ خاڵ، ل، }
:: ئیمزای ساختە.
:: پاسەپۆرتی ساختە.
:: دەرمانی ساختە.
:: سەبارەت بە دروای ساختە، زەنگی مەترسی لێدەدرێت.
:: گەواهی ساختە.
ساختەچێتی/saxteçêtî: نچ: دەستبڕێتی.
ساختەچی/saxteçî: ئانتـ: ساختەکاری، فێڵباز، گزیکەر.
:: شێخ و مەلای ساختەچی.
ساختەکار/saxtekar: نتـ:[ ساختە+ کار] ساختەچی.
ساختەکاری/saxtekarî: نچ: چاچۆڵە، فێڵبازی.
ساختەکردن/saxtekirdin: کتن: فێڵکردن.
وێبگەی ساختە/wêbigey saxte: نتـ:[ ئای تی][ ئینگـ : spoof(ed) web site]{ zkurd}
.
.
.
.