کاول/kawil: ن:

1 – پیتوا، تارومار، خاپوور( کباک، ڕەوا)، خەرابە، زەبەر، فیهورچۆ، کاوول _ کاوولگە، کەلاوە، کەمباخ، وێران، وێرانە.

2 – کووپەی گاسنی.{ گیو، ل، 736}.    

کاولاش/kawil: ن:[ کاول+ ئاش] لە کەلاوەی ئاشەوە هاتووە. 

کاولبوون/kawiln: ن: خاپووربوون، ژێرەو ژووربوون، کەمباخ بوون، وێران بوون، داڕووخان.  

کاولکەر/kawilker: ف: تووناکەر، خاپوورکەر( کباک، ڕەوا)، کاڤلکەر( کباک)، وێرانکەر.

کاولکردن/kawilkirdin: کتپ:

1 – خاپوورکردن، داڕووخاندن، ڕماندن، ژێرەوژوورکردن، وێران کردن.

2 – پاكۆكردن، لەناوبردن، بەربادكردن.

کاولکردوو/kawilkirdû: ف: خاپوورکری، وێرانکری.

کاولی/kawilî: نچ: وێرانی. 

.

.

.

.