ئێشک/êşik: ن:
1 – [ كباش] کێشک، پاس.
:: ئه‌مشه‌و من ئێشک ده‌کێشم.
2 – هێچک.
:: ئاڵقه‌داری سه‌ر گوریس و که‌ژ.
ئێشکچی/êşikçî: نتـ:[ تو][ ئێشک+چی ] پاسه‌وانی شه‌وانه، جه‌زایه‌رچی.
1 – ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پاراستنی شتێک شه‌و رۆژ ده‌كاته‌وه.
2 – ئه‌و كه‌سه‌ی له سه‌ربازخانه و…. به پێی فه‌رمان به نۆره راده وه‌ستێت.
:: ئێشكچی به‌رده‌رگای سه‌را.
:: ئێشكچی به‌نزینخانه.( حه‌رس: ع)، ئێشكچی، قه‌ره‌ووگ.( رۆژك).
ئێشکچێتی/êşikçêtî: نچ:[ باشک][ تور : ئێشک+چی+ كو: ئێتی] جه‌زایه‌رچێتی. كارێكی ئێشكچێ ده‌یكات.
ئێشکگر/êşikgir: نتـ:[ ئێشک( تور)+ گر(گرتن)][ باشک] پازگر، ئێشكچی، جه‌زایه‌رچی، پاسه‌وانی شه‌و.
ئێشکگرتن/êşikgirtin: كتپ:[ باشک][ ئێشک+ گرتن]
1 – ئاگالێبوون، پاڕاستن، پاس كردن.
2 – به‌ریار شتێک و كارێک یا كه‌سێكه‌وه‌بوون.
{
ماندووی سه‌ر خه‌وێک بشكێنه له‌لام
ئێشكت ئه‌گرم ، مه‌ترس، ئازام
}{ پیره‌مێرد}.
3 – به دیار ژنی زه‌یستان و منداڵه‌كه‌یه‌وه شه‌و تا روژ دانیشتن تا( ئاله ) و (شه‌وه) ده‌ستیان لێ نه‌وه‌شێنن.
ئێشکگری کاروان/êşikgirî karwan: نتـ:[ ئێشک+ گر+ی+ کاروان] ته‌سیار.
.
.
.
.