دەق ¹ /deq: ن:[ پیشە][ پۆشاک] ئاش : شۆ و کاڵا و چشتی چندراو و تەندراو. وەک( پارچە و یاخەی کراس). کەتیرەلێدراو.{ گیوی، ل، 434}.
دەقاق/deqaq: ن:
1 . جەوی( جیوە) یان کەتیرەی دارانە کە شۆی چشتی تەندراوی پێدەدرێت.
2 . نیشاستە.
3 . جلی بەئوتوو.
دەقاقدار/deqaqdar: ئانتـ:[ دەقاق+ دار] شۆدار.
دەقاقدار/deqaqdarî: نچ:[ دەقاقدار+ ئی] شۆداری. دەقاقدان/deqaqdan: کتپ:[ دەقاق+ دان]
1 . شۆدان، کەتیرەلێدان، چەسپاندن ( بە کەتیرە).
2 . قەدکردن بەڕێکی و لووسی و بێ گنجی و لۆچی.
دەقاق لێدان/deqaqlêdan: کتپ: ئوتووکردن، ساف کردن( جل و بەرگ){ شوان. ل. 658}.
دەقاقلی/deqaqilî: ئانتـ:[ دەقاق+ لی(تور)] دەقدراو.{ هەژار. ل. 324}.
.
.
___________
دەق ² /deq: ن:[ ئای تی] تێکست. [ ئینگـ : Text]{ zkurd}.
:: دەقێکی نووسراو.
دەقەڕیزبەند/deqeřîzbend: ن:[ ئینگـ : Text String].
دەقڕێکخەر/deqřêkxer: نفا:[ ئای تی][ دەق+ ڕێک+ خەر(خستن)] دەقکار.[ ئینگـ : text processor].
دەقڕێکخەری/deqřêkxerî: نچ:[ ئای تی][ دەق+ ڕێک+خەر(خستن)+ئی] دەقکاری.
دەقڕێکخستن/deqřêkxistin: کتپ:[ دەق+ ڕێکخستن]
دەقی ڕەسەن/deqî řesen: نتـ: پێچەوانەی دەقی کۆپی.
دەقی بنچینە/deqî binçîne: نتـ:
.
.
___________
دەق ³ /deq: ن:
1 . تەق، تەواو، خشت، بێکەم وزیاد.
2 . باری هەمیشەیی، ڕەوت، ڕۆتین.
: : کارەکە هەر لەسەر دەقی جارانە هیچ نەگۆڕاوە.
دەقاودەق/deqawdeq: ئاکتـ:[ دەق+ ئاو+ دەق]
1 . خشت، ڕاستەڕاست، سەربەسەر.
2 . بەتەواویی، ڕەپوڕاست، دەق ودۆغریی.
: : پارەکەم بەسەر هەژاراندا دابەشکرد دەقاودەق دەرچوو.
3 . هاوجووت.
دەقەودەق/deqewdeq: ئاکتـ:[ دەق+ ئەو+ دەق] دەپ و دۆغر، ڕاست و ڕەوان.
دەق و دۆغر/deq û doẍir: ئاکتـ:[ رۆژک][ دەق+و+دۆغر( ئازەری : doẍru)] ڕاست و ڕەوان، بێ ڕووبینی.{ ناهید. ل. 448}.
.
.
___________
دەق 4 /deq: ن:
1 . قەد، لۆ، نوشت، نوشتە.
:: کراسەکەت دەق بکە: کراسەکەت قەدبکە.
2 . ڕازانەوە.
:: خۆی دەق داوە.
3 . بەشەوق سەرکەیف.
:: زۆر بەدەقە.
4 . بێ(چرچ و لۆچ، گرێ و گۆڵ)، ساف.
دەق بەستن/deq bestin: کتن: دەق گرتنی تشتی قەدکراو.
دەق بوون/deqbûn: کتن:[ دەق+ بوون].
دەقپێدان/deqpêdan: کتپ:[ دەق+پێدان] ساف کردن، لووسکردن، چرچ و لۆچ تێدا نەهێشتن.
دەقدار/deqdar: ئان: ساز، دەبار.
دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+دان]
1 . ڕێک کردن، سازاندن.
2 . دەق کردن، بەسەریەکدا نوشتاندنەوە.
3 . ئاراییشتدان.
4 . دەق پێدان.
دەقدانەوە/deqdanewe:کتپ:[ دەقدان+ ئەوە]
1 . چەماندنەوە، دەقانەوە.
2 . دووبارەکوتانەوە( برنجی نیوەکوتراو.).
3 . لێدان، شلەکوتی مەرگ کردن.
4 . تەتەڵەکردن، لەتەتەڵەدان، لەبێژنگ دان( دانەوێڵە).
5 . دیسانەوە دەقێکی تر پێدان.
6 . [ ئد] تەخت کردن، بەزەویدادان( کەسێ).{ شوان. ل. 658}.
دەقدران/deqdiran: کتپ:[ دەق+ دران].
دەقدراو /deqdiraw: ئانفا:[ دەق+دراو( دران)]
1 . بەشۆ، شتی شۆدار، کەتیرەلێدراو.
2 . (ئووتوو) لێدراو، دەقڕقلی.
دەقشکان/deqşikan: کتن:[ دەق+ شکان] دۆخ تێک چوون.
دەقشکاو/deqşikaw: ف:
دەقشکاندن/deqşikandin: کتپ:
دەقشکاوی/deqşikawî: نچ:
دەقکردن/deqkirdin: کتپ: قەدکردن، بەسەریەکدا نوشتاندن.
دەقکراو/deqkiraw: ئانفا:[ دەق+ کراو( کردن)] دەقدراو، دەق پێگیراو، دانوشتاو، بەسەر یەکدا نوشتێندراو، قەدکراو، نوشتاوە، وەنوشتاو.
دەقگرتن/deqgirtin: کتن:
1 . قەدبوون بەسەریەکدا، نوشتانەوە.
2 . باری خۆگرتن، کەوتنەسەرباری خۆ.
3 . بوونە(داب، دەستوور).
4 . [ ئاب] جێگیربوونی نرخ.
دەقگرتنی نرخ/deqgirtinî nirix: کتن:[ ئاب] جێگیربوون.
دەق و دەق/deq û deq: ئان، ئاکـ: کوت و مت.
.
.
______________
دەق 5 /deq: ن:[ ئەند] ئۆدە، چاوە( دەر)، دیو، ژوور. { ڕەنگە( تاق)بووبێت و بووبێت بە تەق و دەق}.
.
.
____________
دەق 6 /deq: ئان: وەک، هەمان، چەشن، دەس، لەگوین.
دەقان دووقان/deqan dûqan: ئاکتـ:
1 . پێبەپێ( کەسێ، شتێ)،
2 . بەئەندازەی( ئەو شتە یان ئەو کەسە).
.
.
_____________
دەق 7 /deq: ن:[ کباش، کهـ] ڕق، ڕک.
.
.
_____________
دەق 8 /deq: ن:[ کباک] خاڵی کوتراو.
دەقان/deqan: کتپ: خال لەسەر پێست کوتان.
دەقاندن/deqandin: کتپ: خال کوتاندن.
:: بدەقینە.
دەقاندیی/deqandîy: ئان: خاڵ لێکوتراو.
دەقدەق/deqdeq: ئانتـ:[ برا] خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنک پنک.{ گیوی. ل. 435}.
دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+دان] کوتان ( کەسێ بەماددەی ڤاکسین. . . ) { شوان. ل. 658}.
.
.
.
.