تێهەڵدان/teheľdan: کتپ:[ تێهەڵ+ دان][ تێ+ هەڵدان]
1 – لێدان بەشەق لەشتێک یان كەسێک، بەشەق لە یەکێک دان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 178}
2 – ئاوپێدادان، ئاوتێوەردان، دەفرپركردن لە ئاوی زۆر: وەك حەوز و كانی یان دۆڵچە یان دەفر دە ئاوڕاکردن بۆ ئاوهەڵینجان.
3 – تێكەڵكردن، تێكهەڵدان.
4 – وازلێهێنان( بەتەوسەوە)، بەسووكییەوە مامەلەكردن( شتێک یان كەسێک).
5 – پڕدان، پێڵێنان، بڕكردن، بڕدان، بۆبوواری چۆم و زێیان بەكاردەبرێت پێ بگاتە زەوی.
6 – دابەڕستن( کباک)، دابەزینەسەر.{ فەرهەنگا کانی، ل، 195}
تێیهەڵدە/têyheľde: ف:[ تێهەڵدان][ كەسی سێیەمی رانەبردووە یان بەردەوام]
1 – لێیبدە.
2 – دەری كە.
.
.
.
.