گونج ¹ /gunic: ن:[ پیشە][ کۆن]
1 – لوولەیەکی گەورەی قوڕینی سوورەوەکراو لەژێر زەویدا ئاوی پێ دەبرێت.{ خاڵ، ل، 406}
2 – بەردی کون کە دە جێگەی ئاوبەردانی ئەستێل دەگیرێت.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 719}.
3 – حوشترگەڵو، گۆنج : جێگەی جۆگەئاو لە سوواڵەت.
4 – تەنبوورەی ئاسیاو، ڕەتبوورە.
گونجە/gunce: ن: زەمبوورەی ئاش
گونجکاری/gunickarî: نچ: ڕاکێشانی گونج بەژێرزەویدا بۆ ئاو پێدابردنی.
شاگونج/şagunic: ن:[ پیشە][ کۆن] گونجێکی دارینی بچووکی دەبرێتە شاگونجی ئاشەوە.{ خاڵ، ل، 406}
.
.
______________
گونج ² /gunic: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( گونجان)ـە] جێبوونەوە.
گونجان/guncan: کتن:
1 – جێگەبوونەوە.
2 – ئۆقرە و داسەکنان.
:: بەهیچ بارێ ناگونجێ.
3 – سازان پێکەوە.
:: پێکەوە گونجان.
گونجاندن/guncandin: کتپ: گونجنای( هـ).{ وشەنامە، ل، 818}
1 – جێ بۆکردنەوە
2 – سازدانی کار.
گونجانن/guncanin: کتپ:[ کباش] گونجاندن.
گونجاو/guncaw: ف:[ هـ] گونجیا، گونجیێ.
گونجایش/guncayiş: نفا:[ هـ] گونجیای.{ وشەنامە، ل، 818}
گونجایشت/guncayişt: نفا:
1 – بەسەربردنی ژیان
2 – جێگەبوونەوە.
گونجین/guncîn: کتن: گونجان.
.
.
___________
گونج ³ /gunic: ن:[ زیند] مێشەنگووین و زەرگەتە و ژەنگەسوورە.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 719}.
گونجەزەردە/guncezerde: نتـ:[ زیند] زەردەواڵە، زەرگەتە.
گونجەسورخە/guncesurxe: نتـ:[ زیند] ژەنگەسوورە.
گونجەلو/guncelu: نتـ:[ زیند] کونی زەردەواڵە.
.
.
.
.