هەڵتۆقان/heľtoqîn: کتن:[ هەڵ+ تۆقین] هەڵتۆقین.

1 – قیتەوەبوون

:: کارگ هەڵتۆقی. 

2 – لەبەرزییەوە تەقاندن. 

:: دەمانچەی بەسەردا هەڵتۆقاند. 

هەڵتۆقاندن/heľtoqandin: کتپ:[ هەڵ+ تۆقاندن] 

1 – قیتەوەکردن

2 – تەقاندن. 

هەڵتۆقانن/heľtoqanin: کتپ:[ کباش][ هەڵ+ تۆقانن] هەڵتۆقاندن، بلۆق پێکردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 796} 

هەڵتۆقاو/heľtoqaw: ف: هەڵتۆقاو : بەرز و قئتەوەبووگ.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 989} 

هەڵتۆقیاگ/heľtoqiyag: ئانفا:[ کباش][ هەڵ+ تۆقیاگ] هەڵتۆقاو. 

هەڵتۆقیان/heľtoqiyan: کتن:[ کباش][ هەڵ+ تۆقیان] هەڵتۆقان. 

هەڵتۆقین/heľtoqîn: کتن:[ هەڵ+ تۆقین] هەڵتۆقان. 

هەڵتۆقیو/heľtoqîw: ف، ئانفا:[ هەڵ تۆقیو] دەرپەڕیولەلەش، قەتیس.

:: بەرد لە سەرم درا، هەڵتۆقیوە. 

.

.

.

.