گەڕیان/geřiyan: ن، کتن:
1 – بوون، چوونە سەرحاڵەتێ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}
2 – پشکنین.
گەڕێن/geřên: ئانفا:[ گەڕین] پشکن.
گەڕین/geřîn: کتن: پشکنین، گەڕیان.
.
.
__________
گەڕیان/geřiyan: ن:[ مۆسیقا] شێوەیەکە لە گۆرانی گوتنی کوردی.
.
.
____________
گەڕیان/geřiyan: ن: گەڕان، گەشت، گێڵە( هـ) : گەردش کردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}
گەڕیانەوە/geřiyanewe: کتن: گەڕانەوە، دوای چوون هاتنەوە.
گەڕیانۆخ/geřiyanox: ن:
1 – زۆر گەڕیدە.
2 – شوێن گێڕ.
3 – ماڵانگەڕ.
گەڕێدە/geřiyan: ف:
1 – گەڕۆک : کەسێ کە زۆر دەڕوات.
2 – بریتییە لە دونیا دیدە.
.
.
.
.