سەماوەر/semawer: ن:[ بیا][ تشت][ داهێنانێکی ڕووسی یە].
1 – دەفرێکەی دوو تووێیە لە زەرد یان تەنەکە، تووێیەکی ئاو و تووێیەکی ئاگری تێدەکرێت، بۆ هاتنە کوڵی ئاوەکە.{ خاڵ، ل، 277}.[ ئینگـ: samovar].
2 – سەماوار: ئامرازێکی چای لێنانە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 449}.
3 – سەمائاوەر: ماشینەیەکە چای پێی لێدەنرێت، لە بنچینەدا دوو تووێیە، توێکی لە ناوەوە ئاتەشخانە و تووێی دەرەوە پڕ دەکرێت لە ئاو.{ گیو، ل، 582}.
سەماوەر تێخستن/semawer têxistin: کتپ: سەماوەر تێ ئاژوتن.
{
دڵم هەر وەک سەماوەر پڕ لەجۆشە
خەریکی سۆز و گریان و خرۆشە
بەدایم چاوەڕێگە و ئینتیزاری
نەسیمی چاوی چاکەی چافرۆشە
وەکوو تیفلێ بڕابێ تۆ لەدایک
هەمیشە توند و ئاڵۆز و نەخۆشە
بەکوردی عیشقی ئەو دایم لەگەڵ چا
وەکوو ئەولادەکانی کۆنەپۆشە
}{ ناری : ئاڵەکۆک}
لەناو کوردەواری یەک جۆرێکی ناسراوە، لێ لە ڕووسیا گەلێ جۆری جیاواز هەبووە و هەیە. |
برنجە/birince: ن:[ کیمیـ][ کناو، ئەردە] تونج، زەردی سەماوەر، پرینگۆک : کانزایەکی دەستکردە ڕەنگی زەردە، لە تێکەڵکردنی دوو کانزایی مس و قەلایی پەیدادەبێت. سەماوەر، ئافتاوە، لەگەن، هەندێک خشلی کەم بەهای ژنانەشی لێدروست دەکرێت یان تێکەلێکە لە مس و مەفرەت کە لە 60% لە مس پێکدێت. ڕەنگە کەی زەردە و کە شتی لێدادەڕێژرێت.[ فەر : Bronze]
گیرهە/gîrhe: ن:[ کیمیـ][ کباک، با] ئەو بەڵغە ڕەقەیە کە لەناو کتری و سەماوەردا پەیدا دەبێت، بەهۆی کوڵاندنی ئاوەوە.{ خاڵ، ل، 419}.
.
.
.
.