خراپە/xirape: نتـ:[ خراپ+ ئە]
1 – واژی چاكەیە، بەدی، كردار و گوفتاری ناپەسەند.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 241}.
2 – چەتە، ڕێگر، گۆران.
3 – [ جنێو] قاحپە، قەحپە، سوزمانی.
خراپەكار/xirapekar: نفا:[ خراپە+ كار(كردن)] خراپەكەر، بەدكار.
خراپەكەر/xirapeker: نفا:[ خراپە+ كەر(كردن)] خراپەكار.
خراپەكردن/xirape kirdin: كتپ:[ خراپە+ كردن] چشتی بەد و ناڕەواكردن.
خراپە هاتنەڕێ/xirapehatine řê: كتن، شڕ:[ خراپە+ هاتنە+ ڕێ] تووشی بەدی بوون، تووشی كێشە و ناخۆشی بوون، بەد هاتنەڕێ.
.
.
.
.