تێراڤ/têr: ئانتـ:[ کباک] تێراو.
تێراو/têraw: ن:[ کشت][ تێر+ ئاو] ناتینوو.{ مەردۆخ، ب، ل، }
1 . دار و درەخت و شنیایی تەڕ و پاراو.{ خاڵ، ل، }
2 . سەوزە و دەغڵی نەتینوو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 173}
3 . گیاندارێک یان مرۆڤێک كە هەتا ئاستی تێنوایەتی شكان ئاوبخاوتەوە.
4 . حاڵی شینا وەرد و دەغڵ و دانێک كە باش ئاودابێت. پراو، تەڕوتازە، ڕەنگین، دژی تینووێتی، بەراو، پڕاڤ.
{
}{ هێمن}
تێراوبوون/têrawbûn: کتن:[ کشت][ تێراو+ بوون]
1 . پڕاوبوون، ترهان، ئاوداربوون، دەغڵ و شیناوەردێک كە بەڕادەی پێویست ئاودار بێت.
2 . بڕشكاندن : ئاوخواردنەوە هەتا ڕادەی تینوایەتی شكان، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون.
تێراوکردن/têrawkirdin: کتپ:[ کشت][ تێراو+ كردن] ڕێوساندن : ئاودان بەڕادەی پێویست.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 368}
تێراونەبوون/têrawnebûn: کتن:[ کشت]
{
تێراو نه‌بێ
هۆرپڕووسقیێ فرهتهریچ
نهمامسانوو پیرهباخی
نه به ئاوه‌وه كۆنه جۆگێ
نه به قڕه‌و میراوهكهو دیوه‌خانی
نه وارانوو هه‌ورێ سیاوی!
تا ئا وه‌رزه
پهپوولهكێ لهتشا گرت و
هۆرشاكهنده
شكڵه و گیانوو شاجۆگهلێ وه‌شه‌ویسی
باخ بووژیاوه
ئاسمانش گرت چه‌پڵه‌ڕێزان
په‌ی هۆرپڕای رهشبهڵكوو مریچڵه زه‌ردا و
بوهی مه‌سه‌و گا‌و گۆراڵی
}{ رئوف محمودبور/ دزلى }
تێراوی/têrawî: نچ:[ کشت]
1 . تاسەشکان لە ئاو.
2 . نەتینوویەتی : گەش و شەق و لەسیسی بەدوور.
تێراویی/têrawyî: نچ:[ تێراو+ ئیی] تێراوبوون، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون، پاراوی، ئاوداری، تەڕوتازەیی.
.
.
.
.