دۆکڵیو/dokiľîw: ن:[ جاف][ خوار] دۆخەوا، دۆخوا: چێشتێکی بەلەزەتی بەھارییە لە کوردستان، لە ھێندێک ناوچەدا تەنیا پوونگەی تێدەکەن و لە ھێندێک ناوچەی دیکەدا گیای کوێستانی وەک کوڕادە و ھیتری تێدەکەن. ئەم خواردنە یەکێک لە کۆنترین خواردنەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. بەتایبەتی لە لادێ و ھەوارگەکاندا، لەو شوێنانە کە گیای بەھاری زۆرە ئەم چێشتە تا کۆتایی بەھار زۆرجار دروست دەکرێت. لە بەر ئەوە دۆی تێدەکەن ناوی دۆخوا و دۆکولیویان لێناوە.
دۆکوڵیو/dokiľîw: ن:[ خوار] دۆخەوا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 304}
شێوازی ئامادەکردنی دۆکڵیو | |
برنج ، دۆ یان ماست ، ئارد، خوێ و بیبەر. | پاش شووشتنی برنجەکه، لەگەڵ خوێ و چەند کەوچکێک ئارد و دۆ یان ماست، نۆک یان لەپە دەخرێنە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە. |
گیای دۆکڵیو( ترشۆکە، کەوەر، جەحفەری، شیوت، ڕیحانە، پیواز). | گیای وەک( ترشۆکە، کەوەر، جەحفەری، شیوت، ڕێحانە، پیواز) که پاکدەکرێت و دەشۆردرێت و ورد دەکرێت. |
نۆک، لەپە | پێشهکی دەبێت نۆکەکه یان لەپەکه کوڵا بێت |
شێوەی ئامادەکردنی | ئێستا هەتا ئاخرسەر- کە برنجەکە لەگەڵ دۆیەکە دەکولێت. دەبێت بەردەوام و بەبێڕاوەستان دەست، بەکەوچکێکی گەورە، دۆکڵیوەکەمان لێکدەین بۆ ئەوەی هەڵنەگەڕێت.
که برنجەکە کوڵا و جوان نەرمبوو ئاورەکەی دەکوژێنینەوە. لەکۆتاییدا بەئەندازەی دڵخواز بیباری تێدەکرێت و جوان لێکیدەدەن. هەمووجارێ کەبمانەوێت دۆکڵیوەکە بۆ ژەمێکی دیکە گەرم بکرێتەوە، پێویستە پەرداخێک یان دوانی ئاوی گەرمی تێبکرێت. |
سوورەبنە/sûrebine: ن:[ ڕوو] سووراو، گیایەکە بۆ دۆکڵیو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 426}
.
.
.
.