هۆڕ/hoř: ن: ئاغەڵ: جێی داکردنی ئاژاڵ لە زستاندا.{ خاڵ، ب 1، ل، 5}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 954}.
.
.
_______________
هۆڕ/hoř: ن:[ تشت] مەساهـ: جەواڵی مەزن یان زۆرگەورەی یەکتایی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 829, 954}.
.
.
______________
هۆڕ/hoř: ن:[ دەنگ] دەنگی زلی گا و چێڵ لەتاەی شتێ.
هۆڕەهۆڕ/hořehoř: ن:[ دەنگ]
1 . دەنگی ناڵاندنی بەرزی گا و چێڵ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 956}.
:: مانگا هۆڕەهۆڕیانە دیارە برسین.
2 . لۆرەلۆر : گۆرانی لەژێر لێوانەوە.
.
.
______________
هۆڕ/hoř: ن:[ کەش] وڕە: بای بە تۆز و مژەوە.
.
.
____________
هۆڕ/hoř: ئان: زەوینی زۆرنەرم کە سوار لێی دەرناچێت.
.
.
_______________
هۆڕ/hoř: ئان: مرۆی بیچم سەیر و سەمەرە.
.
.
______________
هۆڕی/hořî: نچ:
1 . تاسان، گێژی، وڕی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 956}.
2 . قوڕ، حەڕی.
هۆڕین/hořîn: کتن: دەنگدانەوەی ئاوی زۆر بە تەووژم.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 956}.
هۆڕێنە/hořêne: ن: وڕاوە، وڕینە : قسەپەڕاندن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 957}.
.
.
.
.