حەپ/ĥep: ن:[ دەنگ] حەپە: دەنگی سەگی، وەڕەوەڕ.

حەپان/ĥepan: کتن: حەپین، وەڕینی سەگان.

حەپاندن/ĥepandin: کتپ: حەپەکردن، ئووریی، حەوحەوکردن، هەوتکردن: وەڕینی سەگان.  

حەپە/ĥepe: نتـ:[ دەنگ] گەفە، حەپە حەپ، وەڕە، وەڕینی سەگە بەهێواشی: دەنگی سەگ.  

حەپەحەپ/ĥepeĥep: ئانتـ: گەفەگەف، عەوحەوی سەگی یە،یەک لەدوای یەکتری، وەڕەوەڕ، کەوتەکەوت، حەپحەپ. 

حەپین/ĥepîn: کتن:[ دەنگ] وەڕین، حەپحەپکردنی سەگ.

{

شەو کە هات دەم دەکاتەوە وەک هار

وا ئەزانم سەگە و بەمن ئەحەپێ

}{ شێخ رەزا}.

.

.

______________

حەپان/ĥepan: کتن:[ واز] حەچ، چەگان : دارێکی سەرخوارە لە یاری( حەپان)دا لە گۆی یارییەکەی پێدەدرێت. 

.

.

.

.