گۆت/got: ن، ف:[ هـ] گۆتە، کوت، سۆک.{ وشەنامە، ل، 805}
گۆتە/gote: ن:
1 . وتە.{ خاڵ، ل، 400}.
2 . گوتە، شایعە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 703}
گۆتەگۆت/gotegot: ئانتـ: ئیشاعە، گوتەی خەڵک : گوتەی یەک لە دوای یەک.
گۆتەنی/gotenî: نچ: گوتەنی.
گۆتن/gotin: کتن: گوتن، گفتوگۆکردن.{ خاڵ، ل، 400}.
– گۆتن/gotin – : کتن:
1 . گۆرانی گۆتن، خوێندن.
2 . ستران گۆتن : ستراندن.
تێبینی |
جێگۆڕکێ یان گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی ( ۆ : o ) و ( و: u) شێوەزاری لە وشەی گۆتن و گوتن دا. |
گۆتی/gutî: ف:
1 . بێژە، قسیە.
2 . وتی، قسەی کرد.
گوتن/gutin: کتن:[ کباک][ گوفتەن( بەختیاری)، گووتەن( مازنی)] وتن( کناو).
1 . بێژتن، قسەکردن.
2 . برێتییە لە ئاوازخۆندن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 703}
دووریی فۆرمی هەندێ ڕەگ و قەد لەیەکەوە : وەک | ||
چاوگ | ڕەگ | قەد |
گوتن/وتن | لێ | گوت/وت |
محمەد فەتتاح، د. ئەورەحمان حاجی مارف، کردار، ل، 26 |
گوت/gut: ف:
:: زەردەشت وەهای گوت.{ نیچە}
گوتە/guto: ن:
2 . ئیشاعە، شایەعە.
گوتەنی/gutenî: نچ:[ گوت+ ئەنی] گۆتەنی.
1 . شیاوی گوتن.
:: وەک دەڵێ : کورد گوتەنی.
گوتۆ/guto: ن: ئیشاعە، دەنگۆ : قسەی ناوخەڵک بێ ئەوە ڕاست بێ.
گوتۆخ/gutox: ن: بێژەر : کەسێ کە قسە بۆ خەڵک دەکات.
گوتی/gutî: ف:[ باری کەسێ شیهەمی تاک، لە دۆخی ڕابردووی نزیک] ئاخافت، وتی.
.
.
.
.