سویچ ¹ /siwîç: ن ، کتن:[ بیا][ تشت][ تێکـ] کلیل

1 . گوڕەک، ڤەکرن، گوهارتن، کلیل دگوهورت.[ ئینگـ: switch]{ سەلاحەدین، ل، 965}. 

2 . سویچی کارەبا، کلیکی کارەبا.[ ئینگـ: switch]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1033} 

کلیکی گۆڕینی هێلی شەمەندەفەر. 

ئاڵوگۆرکردن، پێکردن، ڕاتەکان، ڕاوەشان، گۆڕینەوە، لادان.

داگیرسان و کوژاندنەوەی گڵۆپ و ئامێری کارەبایی.[ ئینگـ: switch on , ∼ off]{ ibid}.  

سویچی کارەبا/siwîçî kareba: ن:[ تشت] دوگمەی کارەبا.[ ئینگـ: Circuit breaker]

 تێبینی 
   پێش ئەوەی بگەینە ئاستی بەراووردکردن واژەی سویچ بە وشەیەکی زوانی ئینگلیزی دێتەپێشچاو، ئەمەش هیچ گومانێکی تێدانییە. بەڵام کە دەگەینە ئاستی بەراووردکردنی زوانەکانی هیندوئەوروپی و کوور( قووڵ)بوونەوە لە واتاکانی ئەم وشەیە بە تایبەت لەزوانی ئاڤێستا دا، ڕەهەندی زمانەوانی دیکە دێنە ئاراوە. وەک ئەم سێ نموونەی خوارەوە. لێکدانەوای پەیڤی( ڕۆشنکردن و هەڵکردنی، ڤەکردن)ی تەزووی کارەبا دەبنە باس. داخەکەم ئەم واژەیەی زوانی ئاڤێستایی هەنووکە لە زوانی کوردی کوێرەوە بووە.       
  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 517
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  سەئۆچە acOas ablazing fare, flame
 سەئۆچانت TNacOas burning, blazing
 سەئۆچەهین  nihacOas shining, glittering
 ئەم ( سەئۆچەهین)ـە لە زوانی سانسکریت دا بە هاوواتای light و glitter ئینگلیزی بەراوورد کراوە.

 ئەم وشەیە لە زوانە ئەوروپییەکان گواستراوەتەوە یان گۆڕاوە بۆ فۆڕمی( switch). 

    سەئۆچە لە زوانی کوردیی ئێستادا بە واتای ڕۆشن دێت. 

.

.

________________

سویچ ² /siwîç: ن:[ بیا][ ڕوو] شووڵک : شووڵە لە داری دارکاری.[ ئینگـ: switch]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1033}.  

پیاماڵینێکی لەپڕ و قایم بەشوولکەدار یان بە قامچی. 

لێدان بە شوولکەدار، لێدان بە قامچی.   

.

.

_______________

سویچ ³ /siwîç: ن:[ بیا]

1 . [ گیان] سەرە تووکنەکەی گا و مانگا. [ ئینگـ: switch]

2 . [ پۆشاک][ جوانکاری] پرچی دەستکرد.[ ئینگـ: switch]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1033}.

.

.

.