نەی ¹ /ney: ن:[ مۆسیقا]

1 . نای، شباب( شنگار)، شمشاڵ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 890}. 

:: کۆرسی فێربوونی ئامێری نەی.{ محمد گەرمیانی

2 . [ تشت] چیتک

{

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە

شیوەنێکم پێیە نەی، نەی کردووە

}{ هێمن}

نەیچە/neyçe: ن:[ مۆسیقا] نەیجە : نەی بچووک، نەی کورت. 

نەیچک/neyçik: ن:[ مۆسیقا] نەیجە. 

نەیچی/neyçî: ن:[ مۆسیقا] بلوێرژەن، نێچی( هـ). 

نەیژە/neyje: ن:[ مۆسیقا] نەیجور، نەیجە : چیتکا زراڤ.  

نەیژەن/neyjen: ن:[ مۆسیقا] بلوورژەن.

نەیڤان/neyivan: ن:[ مۆسیقا][ کباک][ نەی+ ڤان] نەیچی، نەیژەن، بلورێژەن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 891}. 

.

.

__________

نەی ² /ney: ن:[ تشت][ پیشە]

1 . [ هـ] تاڵ، داو _ دەزوو.{ وشەنامە، ل، 965} 

نەیین/neyîn: ن: هەرچی کە لە دەزوو دروست دەکرێت. 

2 . بلوور، بلوێر، پلوور

3 . زەمۆرەکی ئاشی.  

.

.

_____________

نەی ³ /ney: ن:[ ڕوو] قامیش.

نەیجە/neyce: ن:[ ڕوو] زەل، قامیش، نەیجور، نێجە( هـ).

نەیجەڵان/neyceľan: نتـ: قامیشەڵان. 

نەیجەین/neyce: ئانتـ: قامیشین: هەرچی کە لە قامیش دروست دەکرێت. 

نەیجڵە/neyciľe: ن:[ ڕوو] نەیجوول : جۆرە قامیشێکی بارێکە.{ وشەنامە، ل، 965}  

نەیجور/neycur: ن: جۆرێ قامیشی باریک کە چیغی لێ دروست دەکەن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 890}.  

نەیچە/neyçe: ن: نەیجە، کورتەچیتکێ. 

نەیچک/neyçik: ن: نەیجە. 

نەیشەکەر/neyşeker: ن:[ ڕوو] نەیشەکر. 

نەیشەکر/neyşekir: ن:[ ڕوو] نەی شەکەر. 

.

.

_____________

نەی 4 /ney: : نا، نەخێر

پێشبەندێکە دەبێتە بەشێک لەباری بەردوامی فرمان بۆ دۆخی کەسی سێهەمی تاک نەرێکردن وەک
  نەی برد  نەی توانی  نەی شوشت  نەی کرد  نەی ویست

نەیبرد/neybird: ف:[ بەی+ برد( بردن)]

{

دەخیلت بم سەما نەیبرد، زەوی قووتی نەدا
هەر لە بەینی ئێمەدا بوو، ئەم دڵ ئاخر کێوە چوو

}{ حاجی قادر، ڤەژین}

.

.

.

.