دڵپەشێو/diľpeşêw: ئانتـ:[ دڵ+ پەشێو] دڵژاکاو.
{
سەیید بێچارە نە عەیش و نە نۆش و دڵ پەشێو
موزتەر ئەفسوردە و غەمناک دەست بێ زەری
دیم خەیاڵ ئاما سەیید، تۆ بۆچە غەمناکی و حرین
ڕوو بکە لەم بارەگا عەدل خان کەڵهوڕی
یان
{
غەمگین و دڵپەشێوم، بڕوانە باڕی لێوم
حەیرانی خاڵی لێوم، ئۆف جەرگم سووتا وەک قاوە
}{ گۆرانی : سەید عەلی ئەسغەر، بێژەن کامکار}
دڵپەشێوی/diľpeşêw: نچ:[ دڵپەشێو+ ی] تاتێل، دڵەخورپێ، نیگەرانی.
.
.
.
.