ئاووڕ/awuř: ن:
1- وه‌رگێڕانی سه‌ر به‌خێرایی، بۆ ته‌ماشای که‌سێک یان شتێک ( ئاووڕێکی پاشه‌وه).
2- ناوی په‌رتووکێکی مێژووی کورده، ماموه‌ستا حوزنی موکریانی دایناوه.
3- تمـ: ئاخوڕ بکه‌ن.
ئاووڕدانه‌وه/awuřdanewe: كتنـ:
1- به‌خێرایی سه‌ربۆ لای ته‌نیشت یان پشتی خۆ، وهرچهرخانندن و ته‌ماشاکردن، به‌رتێکردن، بهریخۆهدان، لاکردنه وه، به‌گۆشه‌ی چاو ته‌ماشاکردن.
2- سه‌رنج لێ دان، لێ ووردبوونه‌وه، تێ ڕامان، تێروڕنین، نوڕاین، ڕۆنین.
:: ئاووڕم لێ دایه‌وه خۆی وون کرد.
:: به‌لاماندا تێ په‌ڕی هه‌ر ئاووڕیشی لێ نه‌داینه‌وه.
ئاووڕلێ دانه‌وه/awuřlêdanewe: کتپ:[ پپ]
1- چاودێریکردنی که‌سێک، بهتهنگکهسێکهوه بوون، مشوورخواردن، خهمخۆریکردن، لالێکردنه‌وه، یارمه‌تی دان.
2- میهره بان بوون له‌گه‌ڵ که‌سێک، ڕێزلێگرتن،
ئاووڕ له که‌س ناداته‌وه/awuřle kes nadatewe: شڕ:[ ئد]
1- گوێ له که‌س ناگرێت.
2- له خۆبایی بوون. خۆخۆییکردن، له خۆگۆران، خۆ بهشت زانین.
3- ده‌ستی که‌س ناگرێت، یارمه‌تی که‌س نادات.
4- هیچی نه‌گرت ڵۆ تهخۆی، هیچی له خۆی نه‌گرتووه.
ئاووڕوێدان/awuřwêdan: کتپ:( کنـ)( مه‌نگوڕایه‌تی) ئاووڕلێدانه‌وه.
.
.
.