ئاوات/awat: ن:
1- ئاوه‌خت ( کهـ)، هیوا، ئامانج، ئاوەر، ئومێد، ئاره‌زووی مه‌زن، مه‌به‌ستی پڕبه دڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنان یان وه‌دیهێنانی شتێک، کارێک، و ئامانجێک ، ئاره‌زووی به‌جۆش، نیاز، ویست، خواست، هه‌وه‌س، هه‌وا
:: ئاواتی برده ژێر گڵ.
{
ژیان دارێکە پێی ئەڵین ئاوات
لەبەری ناخۆی بێ هەوڵ و خەبات
}{ پیرەمێرد}.
{
بێ بابیی تۆ، بۆ من و تۆ، بابی فتووحه
بێ بابیی تۆ، خواستی من بوو، به ئاوات
}{ نالی}.
2 – په‌رۆش، تاو، جخار، کام.
بهئاواتهوهبوون/be awatewe bûn: کتن:[ به +ئاوات + ه +وه +بوون] چاوه‌ڕێی پێکهاتن و جێ به‌جێ بوونی مه‌به‌ستێک بوون
:: به‌ئاواته‌وه یه جارێک بچن سه‌ری لێبده‌ن.
به ئاوات خواستن/be awat zwastin: کتن: له دڵه وه حه‌ز به‌جێبه‌جێ بوونی کارێک، وه ده‌ستهێنانی شتێک، پێکهاتنی مه‌به‌ستێک.
به‌ئاوات گه‌یشتن/be awat geyŝtin: کتن: گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست.
به‌ئاوات نەگهیشتوو/be awat negeyŝtû: ئانتـ:[ بە+ ئاوات+ نە+ گەیشتوو( گەیشتن)] بێ هیوا، زاهمێ، نا‌ئومێد، هیوابڕاو.
ئاواته خواز/awete xwaz: نفا، ئانف:[ ئاوات+ ه+ خواز( خواست)] که‌سێکی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی شتێک، وه دیهێنان، یان وه دیی هاتنی مه‌به‌ستێکی زۆر به په‌رۆش بێت
:: ئاواته خوازی قوومهجگهرهیهکه. پیاوێکی ئاواته خواز.
ئاواتهخواسته/awate xwasite: نفـ، ئانفـ :[ ئاوات + ئه+ خواست( خواستن)+ ئه]
1 – شتێک، کارێک، مه‌به‌ستێک که بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆر هه‌ڵ درابێت.
:: ئاواته خواسته‌ش وه‌ها نابێت.
2 – [ ئد] هه‌رچی زۆر خۆشه‌ویست بێت و به‌دڵه‌وه نووسابێت. ( به تایبه‌ت منداڵ)
:: کوره خۆ تۆ ئاواته خواسته نیت بۆ واز ناهێنی.
ئاوات پێکهاتن/awat pêkhatin: کتن: وه‌دیهاتنی مه‌به‌ستی دڵ،جێ به جێ بوونی ئامانج و ئاره‌زوو، به ئاوات گه‌یین.
ئاواتی/awatî: نچ:[ ئاوات+ ی ] ئاواته خواسته.
.
.
__________________________________________
ئاوات/Awat: ن: [ ناڤ] ناوه بۆ نێرینه و مێ یینه.
{ زه‌بیحی: به‌لای منه‌وه ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ڵ (ئایهپته)ی ئاڤێستایی به‌واتای ( وه‌ده‌ست خستن) که لهپههلهویدا بۆته(ئایهفت) خزمایه‌تیان هه‌بێت. پرۆفیسۆرئابڕامیان (ئهیهفت)ی به ئاره‌زوو و مراد لێک داوه‌ته‌وه، تمـ: ئارامیان: قاموسی په‌هله‌وی(فارسی)- ئه‌رمه‌نی}.
.
.
___________________
ئاوات/awat: ن:[ ڕوو] گوڵەدەمەشێر.
.