ئامار/amar: ن:[ ئاب][ بیر][ پەهلەوی : āmar] ئەژمار، سه‌رژمێریی : ژماردن و کۆکردنه‌وه، ڕاستی ده‌رباره‌ی شتێک یان رووداوێک بەشێوه‌ی زانیارییانه بۆ چاره‌سه‌رکردن یان تۆمارکردنی زانیاری دوور و درێژی به‌شێوه‌ی خشتهکرێژی ده‌گرێته‌وه.[ ئینگـ : statisc].
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ئامار |
:: ئاماری ئابووری : سەرژمێریی ئابووری.
:: ئاماری بابه‌تی : سەرژمێریی بابەتی.
:: ئاماری بەردەوام : سەرژمێریی ھاوکات
:: ئاماری ڕامیاری : سەرژمێریی ڕامیاری
:: ئاماری ساڵانە : سەرژمێریی ساڵانە.
:: ئاماری سه‌رژمێری : سەرژمێریی دانیشتوان.
:: ئاماری کارپێکەر : سەرژمێریی کارپێکەر.
.
ئاماردار/amardar: نتـ، ئانتـ:[ ئامار+دار] ئه‌و که‌سه‌ی ژماردنی به‌ده‌ست بێت.
ئاماردن/amardin: کتن:[ ئاب][ پهـ: āmārenitan] ئامارکردن، ژماردن، هاوردنه حیساب.
تێبینی |
له زمانی ئێستای کوردییدا ده‌قی ئه‌م کاره‌مان لەبیرچووهتهوه و له‌بری ئه‌مه( کردن) ده‌خه‌ینه سه‌ر( ئامار) هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌قه له‌گه‌ڵ زۆر کرداری تریش گونجێندراوه به‌ڵام لەرووی زمانزاستی و واژهزانستی وه که‌مێک له‌نگن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌قه‌که‌مان له بیرده‌باته‌وه و هه‌م ئه‌مجۆره کرداره له نووسیندا درێژه. |
ئامارکردن/amarkirdin: کتپ:[ ئامار+ کردن] ژمێره‌کردن، ژمێرکۆیی، هه‌ژماردن.
ئامارناس/amarnas: ئانتـ، نتـ:[ ئامار+ ناس( ناسین)] که‌سێک ده‌رچووی خوێندنی باڵا بێت له رشته‌ی ئامارکردن و به پیشه‌کاری ئامارکردن بێت له ده‌زگای تایبه‌تدا.
ئامارناسی/amarnasî: نچ:[ ئامار+ ناس( ناسین)+ ی] ئامارزانی، ئەژمارناسی.
ئامارگر/amargir: نفا:[ ئامار+ گر( گرتن)] فه‌رمانبه‌ری ئاماری : ئه‌و که‌سه‌ی بەئهرکێک هه‌ڵده‌ستێت که‌پێی سپێندراوه. بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمانێک.
ئامارنهکردن/amarnekirdin: کتپ: نهژماردن. نه‌هاتنه حیساب.
.
.
.
.