ئامێته‌/amête: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین}}[ پهـ: ئامیخته‌ک: āmēxtak][ ئامیته‌]

1- ئاوێته‌، تێکه‌ڵ، ئاموخته‌، تێکه‌ڵاو.

2- هه‌مه‌ڕه‌نگ، هه‌مه‌چه‌شن.

3- چلۆنایه‌تی مادده‌یه‌ک که‌تێکه‌ڵ کردنی دووشتی هاوچه‌شن پێکهاتبێت

:: نانی هه‌ژاران ئامێته‌ یه‌ ( له‌ ئاردی گه‌نم و جۆیه‌)

{

ده‌ردم ئامێته‌ی ده‌ردی فه‌رهاده

منیش  چون فه‌رهاد ڕ‌ەنجم به‌باده

) {فۆلکلۆر}.

یان

{

باوه‌سبالیینم سێلاو هوون بۆ

 ئامێته‌ی زووخاو دییگ ده‌روون بۆ

}{مه‌وله‌وی}

{ تێبـ:

1- ئه‌م ووه‌شه‌یه‌ له ‌زمانی فارسیدا له‌ چاووگی [ پهـ: ئامیخته‌ن: āmēxtan] ه‌وه‌ هاتووه‌و هه‌روه‌سا [ ئامیخته‌گی] یش له ‌ئه‌مه‌وه‌ داتاشراوه‌.

2 –  گۆڕانکاری  له‌ئه‌م وشه‌گه‌دا له‌ده‌نگی ( م ، و ، ی ، ێ ) دایه‌، وه‌ده‌نگی ( خ ) سوواوه‌ له‌زمانی کوردییدا.

ئامێته‌بوون/amêtebŭn: کتن: ئاوێتەبوون، تەڤلی هەڤ بوون : تێکه‌ڵاوبوونی دووتشت له‌ خۆیانه‌وه‌.

ئامێته‌کردن/amêtekirdin: کتپ: تێکه‌لکردنی دوو مادده‌ یان پتر تر.

.

.

.