ئایینه/ayîne: ن:[ فار: اینه][ كباش، کهـ، ل] ئاوێنه، جام، خۆدیک، خۆهیلیی، نه‌ینۆک.
{
نه‌زمی نالـی میسلی ئاو‌و ئایینه ڕه‌نگی نییه
دوو ڕووه بۆ سه‌یری خاتر: یه‌ک خه‌فیی یه‌ک ئاشکار
}{نالـی}.
.
ئایینه‌به‌نی/ayînebenî: نتـ:[ ئایینه( ئاوێنه)+ به‌نی( به‌ندی : د)ی سوواوه][ كباش، کهـ، ل] ئاوێنه‌به‌ندی.
.
ئایینه‌دار/ayînebenî: ئانتـ:[ فار][ ئایینه( ئاوێنه)+ دار].
.
ئایینه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر/ayîney eskender: نتـ:[ ئایینه( ئاوێنه)+ ی+ ئه‌سکه‌نده‌ر] ئاوێنه‌یه‌ک بووه، که ئه‌رستۆ بۆ ئه‌سکه‌نده‌ری دروستکردووه، له ئه‌سکه‌نده‌رییه له سه‌ربورجێک دایناوه، به‌هۆی ئه‌م ئاوێنه‌یه‌وه ناوی شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه نراوه له میسر.
.
ئایینه‌ی به‌خت/ayîney bexit: نتـ:[ ئایینه( ئاوێنه)+ ی+ به‌خت] ئاوێنه‌ی به‌خت : ئه‌و ئاوێنه یه‌ی كه له كۆڕی ژن ماره بڕیندا ڕووبەڕووی بووك داده‌ندرێت.
.
ئایینه‌ی چه‌رخ/ayîney cerx: نتـ:[ ئایینه( ئاوێنه)+ ی+ چه‌رخ] خۆر، وه‌ره‌تاو، هه‌تاو.
.
ئایینه‌ی خاڤه‌ری/ayîney xaverî: نتـ:[ ئایینه( ئاوێنه)+ ی+ خاڤه‌ر( خاوه‌ر)+ ی] خۆر، رۆژ، ڕووجیار، هه‌تاو.
.
.
.
.