ئانابۆلیزم/anabolîsm: ن:[ گر: ἁνάβάλλειν] لە پرۆسە یان ڕیگای وزەخۆراک گۆرینەوە : Metabolic pathway ، کە چۆن مۆلیکیولی گەورە لە مۆلیکیولی بچووک دروست دەکرێت. پرۆسەی وزەخۆراک گۆڕین دەکرێت بە دوو کەتەگۆری یەوە، یەکێکیان ئانابۆلیزمە : anabolism و ئەوی دیکەیان کاتابۆلیزمە : catabolism، بە هەر دوو کردەکە دەگووترێت : metabolism.
پرۆسەی ئانابۆلی کاریگەری هەیە لە سەر دروستبوونی شانە و ئەندام. ئەنجامدەرە لە گەشەکردنی خانە و جیاوازێکانێان، هاوکات چاوەدێری قەبارەی تەنەکان دەکات لە سونتێزی دا ماکرۆمۆلیکیولەکانی پرۆتینەکان، کاربۆهیدراتەکان و ماددەچەورەکان. نموونەی پرۆسەی ئانابۆلیزم وەک زیادبوونی شانەی ئێسک یان گەورەبوونی ماسوولکە.
لە خانەیەکدا دەبیندرێت کە هیما هەیە بۆ پرۆسەی ئانابۆلیزم و هاوکات پرۆسەی کاتابۆلیزم بەرپا دەبێت یان بە پێچەوانەوە بێت.
ئانابۆلیزم و کاتابۆلیزم دژیەک کاردەکەن. لە ئانابۆلیزم دا پەرە بە خانە دەدرێت و لە کاتابۆلیزم خانە لە ناودەبرێت. لە پرانی هیماکان هۆرمۆنەکان و مولیکیولەکان رۆڵدەگێرن لە پرۆسەکاندا. لە زانستی Endocrinology دا هۆرمۆن پۆلین دەکرێت بە ئانابۆلیزم و کاتابۆلیزم.
هۆرمۆنە ئانابۆلیزمەکان :
ئێسترۆجین : Estrogen
تێستۆستێرۆن : Testosterone
.
هۆرمۆنی دهستکرد : چۆن به شێوهیهکی نایاسایی لهلایهن وهرزشوانهکانهوه وهردهگیرێت بۆ ئهوهی ماسولکهکانیان بههێزتر بێت بهتایبهت ماددهی (STEROID).
.
.
.