شهيپوور⁄ şeyipûr: ن:[ مۆسیقا] ئالهتێكى مۆسيقايه فووى پيا ده‌كرێت .
{
كه ديتم شهكڵى سه‌د ڕه‌نگى، گـوتم : بابايــى عهيياره
كه بيستم له‌فزى بێ ده‌نگى، گوتم : شهيپوورى شاپووره
}{ نالی}
باباى عهييار: وه‌ك له ئه‌فسانه‌دا ئهيگێڕنهوه كابرايهك بووه له ده‌سته و دائيرهى ئه‌سكه‌نده‌رى مهكدۆنيدا ، ئاره‌زووى له كێ بووبێ بچێته شێوهيهوه، چووه‌ته شێوهيهوه .
واته: كه شێوه‌ى سه‌د ڕهنگينم دى، وتم ئه‌مه باباى عهياره، چۆن ئاره‌زوو بكا وا خۆى ده‌گۆڕێ، بۆيه‌ش توانيويه جێى خۆى له دڵى ياردا بكاته‌وه . كه ديتيشم ده‌م ئهجوڵێنێتهوه و هيچيش ناڵێ ، وتم ببێ و نه‌بێ ئه‌مه كهڕهناكهى شاپووره .
.
.
.
.