ئاواڵه‌/awaľe: ئانتـ:[ ؟ ][ رۆژک، مـکـ ]

 1- کراوه‌، له‌سه‌رپشت، دانه‌خراو(ده‌رگا).

2- [ کباک] والا، به‌تاڵ

3 –   برینێک که‌سه‌ری قوتماغه‌ی نه‌گرتبێت، کوانێکی ده‌ربووبێت و پێستی له‌سه‌ر لاچووبێت.

 ئاواڵه‌بوون/awale bûn: کتن:

1- له‌سه‌رپشت بوون ( ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌).

2- ده‌رخۆنه‌ له‌سه‌رنه‌بوون ( دیگزه‌و مه‌نجه‌ڵ و …) .

3- لێک نه‌بڕان( ده‌می مرۆ‌ڤ).

::  لێی گه‌ڕێ باده‌رکه‌که‌ ئاواڵه‌ بێت.

::  باسه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌که‌ ئاواڵه‌ بێت ت اسارد ده‌بێته‌وه‌.

::  کابرایه‌ک  له‌به‌ر هه‌تاو داده‌نیشتو ده‌می ئاواڵه‌ بوو مێش به‌ناوده‌میدا هاتووچۆپان ده‌کرد.

::  ئاواڵه‌ بوونی زام: ده‌م کردنه‌وه‌ی برین.

ئاواڵه‌تی/etî: نچ : [ مکـ ][ ئاواڵه‌ + ـه‌تی ] ئه‌و خۆیه‌تی و ئاشنایه‌تی، که‌ به‌ هۆی پێکه‌وه‌ کار کردن ، پێکه‌وه‌ خوێندن، پێکه‌وه‌ یاری کردن، یه‌کێتی بیروباوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، رامیاری له‌ نێوان دوو که‌س یان چه‌ند که‌س فره‌ ترساز ده‌بێت.

هه‌‌ڤاڵبه‌ندی، هه‌‌ڤاڵێتی، هه‌‌ڤالیی

:: ئیتر نابێت ئاواله‌تی ئووسوو بکه‌ی.

ئاواڵه‌کردن/awaľe kirdin: کتپ:

1- خستنه‌ سه‌رپشتی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌.

2- لابردنی سه‌ری مه‌نجه‌ڵ و دییزه‌ و ده‌فری تر.

3- داپچڕانی ده‌م، ده‌م داچه‌قاندن، ده‌م کردنه‌وه‌ ( به‌ حه‌په‌سانه‌وه‌).

.

.

.