ئاوباره 1/awbare: نتـ:[ ئاو+ بار+ ئه]
1- قه‌مته‌ره : پڕووسکێکی گه‌وره‌یه، له دار یان ته‌نه‌که و ئه‌و جۆره شتانه دروست ده‌کرێت. به‌سه‌ر ( شی‌و) یان شوێنێکی نزمدا که که‌وتبێته نێو کێڵگه‌وه ڕایه‌ڵ ده‌کرێت، و ئاو له به‌رێکه‌وه ده‌باته به‌رێکی تر بۆ کشتوکاڵ.
{ تێبـ :
1- ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باس کرا، شێوه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی دروست کردنی ( ئاوباره) یه، که که‌ره‌سته‌ی نوێ په‌یدا بووه. ده‌شێت له ڕابردوودا ( شی‌و) یان شوێنه نزمه‌که‌یان به پانایی پێویست پڕکردبێته‌وه، به خۆڵ یان ئیشکه که‌ڵه‌ک دیوارێکیان ههڵبچێنێت، تا هاتووته ئاستی زه‌ویه‌کان و ئه‌و جار جۆگه‌یان به‌سه‌ردا کێشابێت، یان جۆگه‌ی ئاو : له دار دروست کرابێت ئاوێکه له به‌رزی یه‌که‌وه ببرێت بۆ به‌رزی یه‌کی دیکه به‌هۆی بۆری..هتد.
:: به‌ندی ئاو
:: به‌ستی ئاو
:: به‌ربه‌ستی ئاو
:: به‌نگ _ به‌نگه _ بنه‌به‌نگه،
:: بۆتک.
.
2- ڕه‌چه‌ڵه‌کی که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه( باره)ش دوورێی ده‌چێنێت: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که له( ڤه‌ره)ی ئاڤێستای به‌واتای[ شوێن، جێگا] وه‌رگیرابێت که ( وار)ی ئێستاش له دیالێکتی باکووردا( تمـ: ژابا- 629)و له هه‌واری ناوه‌ندیشدا به ئه‌م واتایه به‌رچاوده‌که‌وێت. یان خۆ له ( ڤاره)ی ئاڤێستایی که له ( باره، باروو)ی فارسی لێ که‌وتووه‌ته‌وه، به‌واتای [ دیوار، قه‌لا] تێت. له ( دیوار)ی کوریشدا ده‌بیندرێت، ئه‌گه‌ر ڕاستی بۆ چووم ده‌و واتای وشه‌که ده‌کاته ( دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووه‌میان : ئه‌وه‌یه که که‌رتی ( باره) له ڕه‌چه‌ڵه‌کی (بواره)بێت و ده‌نگی(و) که‌وتبێت، له‌ئه‌م حاله‌ته‌دا واتای وشه‌که ده‌بێته بواردنی ئاو، په‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاو
} { زه‌بیحی}.
.
.
_____________________________
ئاوباره 2/awbare: نتـ:[ ؟ ][ سنـ] هه‌ڵاڵه‌ی هه‌نگ : ئه‌و شییرهی گوڵان که هه‌نگ ده‌یگرێت و ده‌یکات به هه‌نگوێن.
.
.
______________________________
ئاوباره 3 /awbare: نتـ:[ ئەند] پردۆکە، تاق، گومەت. [ ئینگـ : vault].
.
.
_______________________________
ئاوباره 4 /awbare: ن: [ جێۆ] جۆگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له رۆژ ئاوای شاری سلێمانی یه‌وه.
.
.
.
.
.