ئاوخۆر/awxor: نفا:[ ئاو+ خۆر (خواردن)]
1- ئه‌و که‌سه‌ی که تینویه‌تی بێت.
2-[ جێۆ] لادنی توانایی زه‌وی بۆ مژینی ئاو.
3- ئه‌و به‌شه‌ی له سمێڵ که که‌وتۆته سه‌ر لێوی خواره‌وه.
4- ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پاپۆر که ده‌چێته ناو ئاوه‌وه.
.
ئاوخۆره/awxore: ن:[ ئاو+ خۆر+ ه]
1- ره‌گی سه‌ره‌کی دار که زۆر ئاو هه‌ڵده‌مژێت.
2- ناوه‌رۆکی لقی دار که ته‌ڕایی ڕا دهگوێزێت.
3- ئاوخۆری.
.
ئاوخۆری/awxorî: نچ:[ ئاو+خوار(خواردن+ه‌وه)+ی]
1- جام، ئاوخۆره، په‌رداخ، باده، کاسه، لییوان، ئووههرتی.
2- شه‌ربه، جهڕاه، گۆزه‌له، کووپه‌ی ئاو.
3- سه‌رچاوه‌ی کانیاو.
.
ئاوخواردنه‌وه/awxwardinewe: کتن، کتپ:[ ئاو + خواردن+ه‌وه : ڤه‌خوارن]
1- خواردنه‌وه ی ئاو بۆ شکاندنی تینوایه‌تی، قوم لێدان( ئاو)، ئاوقووتدان، ئاو نۆشین، ئاوههڵقوڕاندن، ئا‌ڤ ڤه‌خوارن.
2-[ ئد] (به‌کاری ئاسان بێ ئه‌رک) ده‌گووترێت
:: جا ئه‌وه چییه هه‌ر ئاو خواردنه‌وه‌یه‌که.
:: چ پیاوبکوژێت، چ ئاو بخواته‌وه.
.
.
.