ئاوزه‌نگ/awzeng: ن: هاوزه‌نگ، ئاوێلکه‌، هه‌نیشک، دواپشووی ژیان

:: له‌ ئاوزه‌نگی دایه‌.

ئاوزه‌نگی/awzengî: نچ:[ ؟ ][ مکـ] ئاوێلکه‌، ئاوزینگ، ئاوه‌زینگ.

:: له‌ ئاوزه‌نگییان دایه‌.

ئاوزه‌نگی/awzengî: نچ:[ ئاو+ زه‌نگ+ ی] ڕکێف، زه‌نگوو، ووزه‌نگی، وێزه‌نگی، مه‌نه‌ک : بازنه‌یه‌کی کانزاییه‌ به‌هۆی( لوقمه‌) وه ‌به‌وه‌ و لاولای زینی ئه‌سپدا شۆرده‌بێته‌وه‌ و تا نیزیکی به‌رزه‌گی وڵاغ دێت. له‌کاتی سواربووندا، قاچی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر و خۆهه‌ڵدا وێنه‌ سه‌رخانه‌یزین. پاش سواربوون یش سوار لاقی تێده‌کات، و بۆ لێخووڕینی وڵاغیش به‌کاری دێنێت.

 تێبینی
 زه‌نگ : که ‌له‌ ته‌رکێیبی ئه‌م وشه‌یه‌دا ده‌بینین، له وشه‌ی زه‌نگاڵ یشدا، هه‌ر( زه‌نگ)ی په‌هله‌وییه‌ که ‌واتای پووز و په‌ڵکه.

ئاوزه‌نگی پێ/awzengî pê: نتـ:[ توێ] چاڵایی پێ ، که‌وانه‌ی پێ : ئه‌و به‌شه‌ی که ‌به‌زه‌وی ناکه‌وێت.

ئاوزه‌نگی پێ داهێنان/awzengîdahênan: کتپ: ئاوزه‌نگی لێدان.  

ئاوزه‌نگی تێته‌قاندن/awzengîteqandin: کتپ: ئاوزه‌نگی لێدان.

ئاوزه‌نگی ته‌قین/awzengî teqên: ئاکتـ: ئاوزه‌نیی کوت: بریتی یه‌ له‌ ئاودانی وولاغ یان که‌سێک وولاغ ئاو بدات.

ئاوزه‌نگی دار/awzengî dar: نتـ: حالـی قاچی پشت زه‌ق و ده‌رپه‌ڕیوو، قاچێک که‌ پشتی له‌ قاچی ئاسایی زۆر به‌رزتر بێت. قاچی که‌وانی.

ئاوزه‌نگی داگرتن/awzengî dagritin: کتنـ:[ ئد]

1 – پێداگرتن له ‌سەر‌قسه‌ی خۆی، پێ لێده‌که‌وش کردن، پێ لێ پێسۆلی کردن ( له‌که‌سێک … بۆ کارێک)، زۆرکردن

::  ئاوزه‌نگی داگرت هه‌تا باره‌که‌ی لێ نه‌ساند وازی نه‌هێنا.

2 – سم چه‌قاندن.

 تێبینی
قورسایی خستنه‌ سه‌ر ئاوزه‌نگی( داگرتنی) بڕۆ وه‌ستاندنی وولاغه‌، ئاشکرایه‌ که‌ وولاغ وه‌ستا سواریش وه‌ستاوه‌، نه‌یشانه‌ی به‌په‌له‌بوونه‌ که‌ ده‌بێت مه‌به‌سته‌که‌ی زوو جێبه‌جێ بکرێت . جا بۆیه‌ (ئیدیۆم) له‌زمانی کوردی په‌یدا بووه‌.

ئاوزه‌نگی کوت/awzengî  kut: نتـ:[ ئاوزه‌نگی+ کوت( کوتان)]

1 – جۆرێک لێخورینی وولاغه‌ که ‌هه‌ر خێراخێرا ئاوزه‌نگی لێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌وه‌ستێت.

2 – [ ئد] خێرایی.

::   به‌ئاوزه‌نگی کوت خۆیان گه‌یانده‌ سه‌نگه‌ره‌که‌یان.

3 –  چوار ناڵه‌، ڕکێف کوت.

ئاوزه‌نگی لێدان/awzengîdan: کتپ:

1 – به‌کارهێنانی ئاوزه‌نگی بۆ خێرا لێخوورینی وولاغ

:: کوره‌ ئاوزه‌نگی لێ بده‌ بابڕوات.

2 – [ ئد] خێراڕۆیشتن

:: ئاوزه‌نگی پێداهێنان، ڕکێف لێدان.

.

.

.

.