– ایه‌تی/ayetî : پاشـ:[ تی _ یه‌تی( كباك)، ئه‌تی، ئێتی، به‌تی( كناو)، ئه‌ی، یه‌ی( زا) ]

1- پاشگرپکه‌ به‌دوای ناوێکه‌ وه ‌(خود یان واتا) ده‌نووسێت و ناوێکی تر( واتا)ی لێدروست ده‌کات که ‌به‌یانی حاڵه‌تی که‌سێک یا شتێک ده‌کات

::  کورد – کوردایه‌تی

::  خوشک – خوشکایه‌تی

::  برا – برایه‌تی.

2- ده‌ڵکێت به‌ دوای ناوی هۆز، مه‌ڵبه‌ند و ژینگه‌ ده‌یکات به ‌ناوی زێدی ئه‌وان

::  مه‌نگوور– مه‌نگوورایه‌تی

::  باڵه‌ک – باڵه‌کایه‌تی

::  سوێسنی – سوێسنایه‌تی

::  شینکی – شینکایه‌تی

::  گه‌وورک – گه‌وورکایه‌تی.

{ تێبـ : ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م پاشبه‌نده‌، به‌لای ماموه‌ستا زه‌بیحی یه‌وه‌، له‌نیزیکترین قۆناغی پێش ئێستایدا (هایه‌ تی) بووه‌، که ‌له ‌(ها _  هه‌یه‌ + ئه‌تی: پاشبه‌ندی هه‌بوون(وجود) پێکهاتووه‌، ها له‌هه‌ندێک بن دیالێکته‌کاندا وه‌ک (جافی و …) به ‌ئه‌م واته‌یه‌ ده‌گوترێت
خاڵێ (ها) وه‌بان  سه‌ر گۆنای پیرۆز || وه‌ک چرای تۆڕه‌ن وه‌بان (نه‌که‌رۆز)}.{ ؟}.

.

.

.