ئاته‌ش/ateş: ن:[ له‌سه‌رده‌می ساسانێکانه‌وه ده‌نگی( ت، ێ)( خ / غ) گۆران کاریان به‌سه‌ردا هاتووه و پاشان بووه به ئاته‌غش:ataxsh و ( ر)ی ئاتەر سوواوه و ئه‌وجا بووه به ئاته‌شی فارسی ئێستاکێ کە( ش) شووناسی کەوتووەتە دوا] ئاگر، ئاوور، ئایر، ئایه‌ر( هـ)، ئایێر، ئاییر.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئاته‌ر | ratA |
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ووشه‌یه له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌بیندرێت به‌ڵام پتر له وشه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو به‌ر‌چاوده‌که‌وێت.
{
یا رەب چ وێ محنەتکەشی، سەر تا قەدەم تێک ئاتەشی
مەجرووحێ قەوسێ تووزرەشی، لەو دل ب پەیکانی مەلا
}{ جەزیری، ڤەژین}
یان
{
تاغی ی‌و باغی ی‌و، باغی گوڵ و نەیرەنگ و فەنی
شاد و شادا بە گوڵ ئاتەشی ی‌و نارەوەنی
}{ نالـی}
ئاته‌ش ئەفشان/ateş efişan: کتپ:[ ئد][ ئاته‌ش+ ئەفشان] مەبەست دەست درێژکەرە : گووللـەوشێن، گوللـەبارانکەر یان ئەوەی ئاگرباران دەکات.
{
قەهرناک و سەر بەرە‌هنە ئاتەش ئافشان حەملەوەر
جەنگ جۆ بوون یەک بە یەک هەر سو‌و وەکو بەبری بەیان
}{ سالم }
ئاته‌شبازی/ateşbazî: نچ:[ ئاته‌ش+ بازی] هه‌ڵدانی فیشه‌که شێته و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌نگاوڕه‌نگی جۆر به جۆر له چێژن و ئاهه‌نگدا بۆ خۆشی و سه‌یران گێڕان ده‌یته‌قێنن.
تێبینی |
پێش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچه‌کانی کوردستان و ئێران له سه‌رده‌می مه‌زداپه‌ره‌ستی دا له ڕۆژی( چوارشه‌مبه سووری)دا ده‌گێڕدرا. |
:: ئاته‌شبازی به‌قوونی خاڵی نارێت.
ئاته‌ش بەکەف/ateş be kef: نتـ:[ ئاته‌ش+ بە+ کەف( ع : کف)دەست] ئاگربەدەست. مەبەست تفەنگ بەدەستە : ئەو کەسەی کە چەکی ئاگریی بەدەستەوە بێت.
{
گوڵزاری دەر و دەشتن و غیلمانی بەهەشتن
ئاهوو سەف و ئاتەش بەکەف و تیز نیهاهن
}{ نالی}
ئاته‌ش پا/ateş pa: نتـ: به‌درکه، به‌واتای خێرایی و په‌لهکردن و بێ ئارامی دێت.
ئاته‌شپاره/ateşpare: ئان:[ کناو، مکـ] ئاگرپاره.
1 – هاروهاج، بزۆزبه‌تایبه‌ت منداڵ.
:: منداڵه‌که‌یان چه‌ند لاساره، هه‌ر ئاگر پاره‌یه که بۆ خۆی.
2 – به پیاوی زۆرزرینگ ده‌گوترێت له شه‌ر و بازرگانی دا
:: فڵان له‌شه‌ردا ئاگرپاره‌یه.
ئاته‌ش پارسی/ateş parsî: نتـ: تامێسک: قینچکه‌یه‌که له‌سه‌ر لێوی نه‌خۆش ده‌رده‌که‌وێت به‌هۆی تاوه.
ئاته‌ش په‌رست/ateş persit: ئانفا:[ ئاته‌ش+ په‌رست( په‌رستن)] ئاتەشپرس( هـ).
1 – ئه‌و که‌سه‌ی ئاگر ده‌په‌رستێت، ئاگر لای پیرۆز بێت و به خودای بزانێت.
2 – زه‌رده‌شتێکان زۆررێز له گه‌رمایی و رۆشنایی ئاگر ده‌گرن.
ئاته‌ش په‌رستن/ateş perstin: کتن:[ ئاته‌ش+ په‌رستن] په‌یره‌وکردنی باوه‌یری ئاگرپه‌رستی.
ئاته‌ش په‌رستی/ateş perstî: نچ:[ ئاته‌ش په‌رست+ یی] ئاگرپه‌رستی.
ئاته‌ش په‌نجه/ateş pence: نتـ:[ ئاته‌ش+ په‌نجه] به‌درکه به‌واتای ده‌ست ڕه‌نگین و پیشه‌سازی شاره‌زاو چالاک وزه‌بر و به‌ده‌ست دێت.
ئاته‌ش چه‌رخان/ateş çerxan: نتـ:[ ئاته‌ش+ چه‌رخان] مه‌قه‌له‌یه‌کی بچووکه، خه‌لووزی تێدا گه‌ش ده‌که‌نه‌وه.
ئاته‌شخان/ateşxan: نتـ:[ کناو، ئه‌رد][ ئاته‌ش+ خان] توونخانه‌ی گه‌رماو : توونخانه، تونگخانه، ئاگرخانه – ئاورخانه : شوێنێکی تایبه‌تییه به ته‌نیشت گه‌رماوه‌وه، ڕاهۆلێکی تێدایه تیانی گه‌رماوه‌ی له سه‌ر دامه‌زراوه و له ژێره‌وه ئاگرده‌کرێت و گه‌رما گه‌رمی داده‌نێت.
ئاته‌شخانه/ateşxane: نتـ:[ ئاته‌شخان+ ئه]
1 – ئاته‌شگه‌ده .
{
جە یاقووت وڵاڵ، جه گه‌وهه‌ردانه
که‌رده‌ن گه‌نج وه‌قف، په‌ی ئاته‌شخانه
}{خانا}.
2 –[ تشت][ کناو، مکـ] په‌نگدانی سه‌ماوه‌ر، ئاگرخانه.
تێبینی |
کووره‌ی سه‌ماوه‌ر: له ناوه‌ڕاستی کووپی سه‌ماوه‌ر دا ئاوی تێده‌کرێت، لووله یه‌کی هه‌یه، به پارچه ئاسنێکی کون‌کون گیراوه، ئاگر خه‌لووزی تێده‌کرێت و ئاوی سه‌ماوه‌ره‌که ده‌کوڵێنێت. |
ئاته‌شخۆر/ateşxor: نفا:[ ئاته‌ش+ خۆر( خواردن)]
1 – ئاگرشخۆر، ئاته‌ش خۆره: مه‌لی ئاگر خۆره.
2 – حوشترمه‌ل( نعامه).
3 – ئیدیۆمه به‌واتای سته‌مکار دێت.
ئاته‌ش دان/ateşdan: نتـ:[ ئاته‌ش+ دان] ئاگردان: شوێنی ئاگرکردنه‌وه، کووره، ئاته‌ش چه‌رخان: مه‌قه‌ڵه‌ی ئاگرتێدا گه‌شکردنه‌وه.
ئاته‌ش دڵ/ateş diľ: ئانتـ:[ ئاته‌ش+ دڵ] دڵئاگرین، په‌نده یان ئیدیۆمه به واتای: شه‌یدا و خۆشه‌ویستی ڕاستی.
ئاته‌ش ڕه‌نگ/ateşřeng: نتـ:[ ئاته‌ش+ ڕه‌نگ][ ڕه‌نگ] سووری ئاگری.
ئاته‌ش زمان/ateş ziman: ئانتـ:[ ئاته‌ش+ زمان] ئاگرزمان، زمان پاراو، گوتار خوێنێکی کاریگه‌ر.
ئاته‌شکار/ateşkar: ئانفا:[ ئاته‌ش+ کار( کردن)] کووره‌په‌ز، کولخاندۆز: کار که‌رێکه که کاری گه‌رمکردن بێت وه‌ک گه‌رمکردنی ئاسن، یان کووره.
ئاته‌شکردنه‌وه/ateş kirdinewe: کتن:[ ئاته‌ش+کردنه‌وه] ئاگرکردنه‌وه.
ئاته‌شکێش/ateşkêş: نفا:[ ئاته‌ش+ کێش( کێشان)] ئامرازێکه وه‌کو خاکه‌نازێکی پچووک به دیوێکدا نووشتاوه‌ته‌وه، پۆڵۆی ئاگری له‌پشته‌وه‌ی سوپای داران ڕایی ده‌کێشنه پێشه‌وه یان پێی ده‌رده‌ده‌ن.
ئاته‌شگا/ateşga: نتـ:[ ئاته‌ش+ گا]
1 – ئاته‌شگه‌ده : ئه‌و شوێنه‌ی پێره‌وانی ئایینی زه‌رده‌شت ئاگر یان تێداده‌که‌نه‌وه.
2 – ناوه شاخێکه له‌به‌رامبه‌ر به شاخی( شاوه) و( پڕوه) که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی( جوانرۆ).
3 – واتا:( گاوان ڕووت ) ناوی هۆزێکی کورده له‌سه‌ر پارێزگای کرمانشاه.
{
شاهۆ خاڵخاڵ ئاته‌شگا ماته
وه‌رگێڵ ئینتیزار هاتنی باڵاته
}{مه‌وله‌وی}.
ئاته‌شگه‌ده/ateşgede: نتـ:[ ئاته‌ش+ گه‌ده] وه‌جاغ: ئه‌و شوێن و جێگایه‌یه که ڕێ و شوێنی پێره‌وانی ده‌ئێنه‌ی زه‌رده‌شت ئاگریان تێدا ڕاده‌گرێت
ئاته‌شگه‌ردان/ateşgerdan: نتـ:[ ئاته‌ش+ گه‌ردان] ئامرازێکه له ته‌لی باریک دروست ده‌کرێت، وه‌کو پیاله‌یه‌کی کون‌کون وایه کورته زنجیرێکی تێده‌خرێت، خه‌لووزی تێده‌که‌ن و چه‌ند پشکۆ ئاگری ده‌خه‌نه‌سه‌ر و هه‌ڵی ده‌سوورێنن تا ده‌گه‌شێته‌وه و ده‌بێته سکڵ، پتر بۆ ئاگری سه‌ماوه‌ر به‌کار دێت. به‌توتاوله‌مه.
ئاته‌شی/ateşî: نچ:[ ئاته‌ش+ ی]
1 – هه‌رچی به‌ڕه‌نگ یا به‌سروشتی ئاگرسووه یان گه‌رم بێت.
:: یاقووتی ئاته‌شی. ره‌نگی گوڵی سووری تاریک.
2 – پیاوه‌تی زۆر توندوتووره.
3 – [ ڕوو] جۆره‌گوڵێکی باخییه، ڕه‌نگی سووری مه‌یله‌و وه‌نه‌ووشه‌یی و بۆنی له گوڵه‌باخ که‌متره و گوڵاویشی لێ ناگیرێت.
ئاته‌شین/ateşîn: نچ:[ ڕه‌نگ][ ئاته‌ش+ ین ( پاشگرە بۆ لێکچوون)] ئاگرین، وه‌کو ئاگر، له ڕه‌نگی ئاگر.
{
لەبن خاکی مەغاکی ئاتەشینی لەعلی لەب توشنە
لەسەر ئابی سەرابی، سەروی سێرابی موغیلانە
}{ نالـی}
ئاب ئاته‌شنما/ab ateşnima: نتـ:[ ئاب+ ئاتەشنما] مه‌به‌ست له شه‌رابی ئاڵ و سووره، که کینایه‌یه بۆ شه‌راب.
.
.
.
.