ئاده‌م/Adem: ن:[ عبـ : אדם : ﺁدم] ئاڎەم : ađem( هـ)
{ تێبـ :
ئاده‌م : ئه‌و زاراوهيهی هاوشێوه‌ى ئادبا( پاله‌وانى ئەفسانهى ئادابا)له ئەفسانەكانى سۆمەريدا، ئەفسانەكە چيروۆكى ئەدبا / ئادابا، مروۆڤى ئاوەزمەند ( WISDOM ) و زيرەك كە لە شارى ئەريدۆ ئەژيا – شارى( ئه‌يا) خواوەندى هۆشمەندى خواوەندى ئاو، ئەوەى زانيارى ژيان پيشانى خەلك ئەدات، بەڵام بە هۆى هەلەيێكى( ئه‌يا) و گۆێرايەلى كوێرانەى ئەدەبا كه بوو بە هۆكارى ونكردنى مرۆڤ بۆ ژيانى نەمرى، ئەو نەمريەى خواوەند( ئان‌و) خواوەندى ئاسمان دەيويست بە ئادەميزاد ببەخشێت. هەروەها لە ئەفسانەکەدا ئەوها هاتوە كە مرۆڤی ئەدەبا ئەوەى خواوەندى ئاسمان( ئان‌و) دروستى كردبوو تاكو فەڕمانڕەوایی هەموو جیھانی پێبكات، پێشتر ئەو ئەدەبا پاشاى شارى ئەريدۆ بوو بەلام ڕۆژيك لە ڕۆژان بە هۆى باو باهۆزێكى گەورەوە، ئەدەبا كەشتيەكەى لێوەردەگەرێت و دەكەوێتة قولايي دەرياوە، ئەوەيش بوو بە هۆى ئەدەبا نفرەت لە(با) بكات، بۆيە با لە هەلكردن دەوەستێ و ئەمەيش دەبێتە هوكارى تۆرە و گرژبونی خواوەند( ئان‌و) لە ئەدبا و برياردەدات ئەدبا لەناوبەرێت، بەڵام ئەدەبا بە هاوكارى( ئەيا) دەتوانێت بچيتە هوندور پيرۆزى مالى خواوەند( ئان‌و)، ئەمەيش وادەكات كە خواوەند( ئان‌و) لة كوشتنى ئەدەبا پاشگەزبێتەوە، ئينجا بة هۆى ئاموژگاريێك لە لايەن( ئه‌يا)يەوە بۆ ئەدەبا كە نابيت ئەو خواردنەى( ئان‌و) دەيداتێ بخوات گوايە ئەو خواردنە خۆراکی مەرگ و مردنة بەڵام لە راستيدا ئەوە خۆراكى ژيانى نەمرى بوو كە ئەدەبا لە دەستى چو بخوات
}{ ئاده‌م}
.
1 – ناوی یه‌که‌مین پیاوه، له‌گه‌ڵ حه‌وا ( ئێڤا ) هاتوونه‌ته سه‌رزه‌مین به گوێره‌ی ( ته‌ورات و ئینجیل و قورئان).
2- مرۆڤ، مه‌ردووم، مهریته، مێر، پیاو، ئایم.
3 – ناوی نێرینه ( کوڕ) له جیهانی رۆژئاوادا.
ئادهمگهرێتی/ademgerětî: نتـ:[ ئاده‌م+ گه‌رێتی] هه‌م گه‌لـی : univrsal.
ئاده‌می/ademî: نچ:[ ئاده‌م+ ی] هه‌ر شتێک پێوه‌ندی به مرۆڤه‌وه.
ئاده‌میزاد/ademîzad: نتـ:[ ئاده‌می +زاد] نه‌وه‌ی مه‌ردووم.
{ تێبـ : وشه‌ی ( زاده ) ته‌نها له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا به واتای مانه‌ته‌وه و به‌کارده‌هێندرێت. { ج. نه‌به‌ز}
ئاڎەمۆ/ađem: ن:[ هـ] لە ئادەمەوە
ئاڎەمیانە/ađem: ئانتـ:[ هـ] ئادەمیانە : هەرچی کەوا شیاوی مرۆڤ بێت.
.
.
.
.