ئاسان/asan: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین}}[ پهـ: ئاسان] هاسان، هێسان، سان.

: سووک، بێ ئه‌رک، بێ گیروگرفت : بریتی یه ‌لەکارێک که‌ ئه‌نجام دانی زۆر سه‌خت نه‌بێت.

::  جا ئه‌مه ‌چییه‌ هه‌رلێیی ئاسانتر نییه‌، ئاوکێشه‌که‌ی( جه‌بر) ئه‌وه‌نده‌ ئاسان بوو خێرا هه‌ڵیان هێنا، شۆرش بۆ ئازادی هێنده‌ ئاسان نییه‌.

ئاسان به‌کارهێنان/asan be karhênan: کتپ: خۆش به‌کارهێنان.

ئاسان بوون/asanbûn: کتن : سانایی بوون، سازان، شیان، گه‌نگازبوون، لوان، گونجان، هه‌داربوون.

: له ‌ناوچوونی گرانی و دژواری کارێک، به‌جۆرێک پێک هاتن وجێ به‌جێبوون.

::  له‌وه‌تی په‌نسیلین په‌یدا بووه‌ چاره‌ی فه‌ره‌نگیش ئاسان بووه‌.

ئاسان بژێو/asanbijêw:  ئانتـ، نتـ:[ ئاسان+ بژێو] خاوەن ژیانی ساکارو سادە.

ئاسانتر/asantir: ئانتـ:[ ئاسان+ تر] باری دووه‌می به‌راووردکرنه‌ له‌ بۆ شتێک یان کارێک.

::  فێربوونی ئۆتۆمۆبیل ئاسانتره‌ له‌ ماتۆر.

ئاسانترکردن/asantirkirdin: کتپ:[ ئاسان+ تر+ کردن] سووک ترکردن، روون ترکردن.

::  لێهاتووی ماموه‌ستایه‌ وانه‌کان بۆ قوتابیان ئاسان تر بکاته‌وه‌.

ئاسانترین/asantirîn: ئانتـ:[ ئاسان+ تر+ ین] باری سێ هه‌مه‌ بۆ به‌راووردکردن له‌ بۆشتێک یان کارێک.

:: ئاسانترین وه‌ڵام وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یه ‌؟.

ئاسان سه‌رخۆش بوون/asan serxoŝbûn: کتن: ئه‌وکه‌سه‌ی به‌مه‌ی له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌رخۆشبێت.

ئاسانکار/asankar: ئانفا: ساناکار.

ئاسانکاری/asankarî: نچ: ساناکاری.

ئاسانکردن/asankirdin: کتپ:[ ئاسان+ کردن]

1 – سووککردن، ساناکردن، هه‌دارکردن.[ ئینگـ : facilitation]

:: فه‌رهه‌ نگ وه‌رگێڕان ئاسان ده‌کات.

2 – رێکخستنی شت له‌جێی خۆیدانان بۆ ئاسان دۆزینه‌وه‌ی.

3 – ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌، دامرکانه‌ وه‌، هێدی کردنه‌وه‌.

ئاسانی/asanî: نچ:[ پهـ : ئاسانیهـ][ ئاسان+ یی]  سانایی، هاسانیی، سووکی، هه‌داری،  بێ گیروگرفتی کاروبار، چڵۆنایه‌تی کار، گوفته‌یه‌ک باس و بابه‌تێک که‌ مرۆ‌ڤ بتوانێت به‌بێ خۆماندووکردن بیکات یان لێی تێ بگات.

(به‌)ئاسانی/(be) asanî: ئاکتـ: به‌ سانایی، به‌سووکی، به‌کاوه‌خۆ، به‌بێ گیروگرفت.

::  به ‌ئاسانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه‌. ئۆتۆمۆبیله‌که‌مان به‌ئاسانی له‌چاڵه‌که‌ هێنایه‌ده‌ر.

.

.

.

.