ئاشکرا/aşkira: ئان:[ سانسکریت : ئا‌ڤیشیه‌. و : هه‌ئیتهیه‌/ ئا‌ڤێستایی : vrakSA: ئه‌شکه‌ری/ پهـ: āŝkārak] ئاشکار، ئاشکاره‌، ئه‌شکاره، ئەشکەرا، به‌رچاو، بروز، خویا، ڕۆشن، ڕوون، دیار، درکان : شتی دیاری نمایان : چڵۆنایه‌تی کار، کێشه‌یه‌ک یان شتێک که‌ ئه‌وه‌نده‌ روون و بێگرێ و گۆڵ بێت، مرۆ‌ڤ به‌ئاسانی سه‌ره‌وده‌ری لێبکات و تێی بگات.[ ئینگـ : board above].

:‌: ئاشکرایه‌ خوێندن باشه‌.

:: وه‌ک رۆژ ئاشکرا بوو، ئه‌وکاره‌ سه‌رناگرێت.  

( به‌)ئاشکرا/ be)aşkira): ئاکتـ:

1 – بێپه‌روا، بێپه‌رده‌، چاوقایمانه‌، بێ دوودڵی، به‌دڵنیاییه‌وه‌.

2 – به‌ته‌واوه‌تی.

:: ئه‌مه‌ریکا به‌ئاشکرا شه‌ری دژی سه‌دام هه‌ڵکرد.

:: به‌ئاشکرا ده‌دزێت.{ پپـ } هیچ شتێك تا سه‌ر له‌ په‌رده‌ دانامێنێته‌وه‌.

ئاشکرابوون/aşkirabûn: کتن:

1- ده‌رکه‌وتن( نهێنی، کار، قسه‌، شت)، کەوتنەبەرچاوان،  وه‌دیارکه‌وتن، په‌رده‌ له‌سه‌رلاچوون( له‌سه‌ر ئیشێکی نـهێنی).

2-  پەردەدڕان، نهێنی درکاندن، زه‌للـه‌کردن، په‌نهانکردن( نـهێنی)، به‌هه‌ڵه‌داچوون.

::  ئیمرۆش نه‌بێت سبه‌ینێ هه‌ر ئاشکرا ده‌بێت.

:: ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووه‌ دوژمنی میله‌تی کورد کێیه ‌؟.

( لێک) ئاشکرا بوون/( lêk)aşkirabûn: کتن: بۆ یه‌کترده‌رکه‌وتن، ده‌ست بۆیه‌کترکه‌وتنه‌ڕوو، خستنه‌ڕوو. یه‌کترناسینه‌وه‌، یه‌کتر وه‌بیر هاتنه‌وه‌، یان وه‌یادکردنه‌وه

:‌:  هه‌رشه‌به‌قی دا دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا ده‌بن.

ئاشکرابێژ/aşkirabêj: ئانفا: كه‌سێك نهێنی نه‌شارێته‌وه‌.

ئاشکرابێژی/aşkirabêjî: ئاکتـ: نهێنی ده‌رخستنی.

ئاشکراکار/aşkirakar: ن، ئان: ئاشکراکه‌ر، ده‌رخه‌ر.

ئاشکراکردن/aşkira kirdin: کتپ: ئاشکراکرن.

1 – ده‌رخستن( نـهێنی)، بڵاوکردنه‌وه‌، وه‌ده‌رنان.

2 – درکاندن، په‌رده‌ له‌سه‌ر نـهێنی دامالین. ده‌رخستن.

:: که‌س به‌ جێگای چاپخانه‌که‌ی نه‌ده‌زانی حه‌مه‌ ئاشکرای کرد. که‌س ئاگای له‌م به‌ین و که‌ینه‌ نیه‌، تۆبڵێی ئاشکرای که‌ن.

3 – روونکردنه‌وه‌( هه‌ڵوێست)، ڕۆشن کردنه‌وه‌.

4 – له‌ ئه‌م ترازان، ساتمه‌کردن.

پێئاشکراکردن/pêaşkirakirdin: کتپ: ئاشکراکردنی کێشه‌یه‌ک به‌هۆی که‌سێکه‌وه‌ که‌ ئاگایی لێ هه‌بێت، جا به‌هه‌وڵ یان به‌ته‌قه‌ڵا بێت. یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر بێت. به ‌زه‌بری تێلا دزێکیان به‌خدر ئاشکرا کرد.

ئاشکرایه‌/aşkiraye: شر: دیاره‌! ، وایه‌!،  ڕوونه‌!،( چۆنێتی شت، قسه‌، چورتم).

ئاشکرایی/aşkirayi: نچ: بێ پێچ و په‌نا،  ڕوونی، به‌رگه‌هـی، به‌رچاوی

::  ئاشکرایی له‌ مه‌ زیاتر! که‌ی خۆی پێی لێ ده‌نێت.

ئاشکرایی لێگۆتن/aşkiray lêgotin: کتپ: ده‌رخستنی نـهێنی کێشه‌ و کارێک، که‌ دوو یاخود چه‌ند که‌س بیزانن، له‌ لایه‌ن یه‌کێک له‌ خۆیانه‌وه‌

:: ئاشکرایی لێیبێت بابه‌خیدا بشکێته‌وه‌، ڕاستی لێگۆتن.

.

نائاشکرا/na aşkira: ئانتـ: پەردە، شاراوە، نهێنی.

.

.

.