ئافه‌رین/aferîn: کتن:[ ستـ: ئافریینه، ئافریڤه‌نه. پهـ: ئافرین] ئارەسە
1- : ئمـ : به‌واتای زۆرچاکه، باشه، په‌سه‌نده، باشتکردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌کارده‌هێندرێت.
هه‌ر بژیت : ووشه‌ی خه‌ڵاته بۆ سه‌رکه‌وتنی که‌سێک له کارێک‌دا بۆ ده‌ربڕینی ڕازی بوونی خۆ یان بۆ هاندان و دڵخۆشکردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت.
:: ئه‌ی ئافه‌ریین.
2 – ماموه‌ستا به‌قوتابی خۆی ده‌ڵێت له کاتی باش وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێک. وه ئه‌رک به چاکی و رێک‌وپێکی جێبه‌جێ کردبێت. ماموه‌ستا له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌که‌ی بۆی ده‌نووسێت : ئافه‌رین.
3- بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له کرده‌وه و ڕه‌فتاری که‌سێ یان له کارێکی کردوویه. بهاوێژی سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌گووترێت
:: هه‌ی ئافه‌رین!. بۆ کارێ کردت. هه‌زار ئافه‌رین!. بۆ ئه‌م ئازاییه‌تییه.
.
ئافه‌رین لێکردن/aferin lêkirdin: کتپ: به که‌سێ ده‌گووترێت ئافه‌رین، ئیشه‌که‌ی ئه‌وه‌نده به ڕێ و به‌جێ بێت.
:: هه‌موو به جارێک ئافه‌رینیان لێ ده‌کرد.
.
.
.