ئالکوحول/alkuĥul: ن: [ کیمیـ] [ ع : الکحول] تراوێکی کیمیایی یه، له هایدرۆجین و ئۆکسجین و کاربۆن پێکهاتووه، وه‌کو به‌نزین به هه‌وا داده‌چێت. خێرا ئاگرده‌گرێت تامی تیژه و بۆنی گرانه، ده‌م ده‌سووتێنێت، له 78 پله‌ی گه‌رمییدا ده‌کولێت وله 112 ی ژێر پله‌ی هیڤۆ‌ک( سفر)دا ده‌یبه‌ستێت، گه‌ڵێک چه‌شنی هه‌یه، له هه‌موویان به‌ناوبانگتر:
.
ئه‌لکوحولـی سپی⁄ alkuĥulî sipî: نتـ: ئه‌لکحولی ئێتیلیکـه که‌م و زۆر له هه‌موو جۆره‌خواردنه‌وه‌یه‌کی وه‌کو بییره، ئاره‌ق، شه‌راب….دا هه‌یه، ڕه‌نگی وه‌کو ڕه‌نگی ئاو وایه، بۆنی ناخۆش نییه، هه‌ندێک تفت وتاڵه و ده‌م ده‌زوورێنێته‌وه، ئاره‌ق و شه‌راب…. که مرۆ‌ڤ پێی سه‌رخۆش ده‌بێت، هۆکه‌ی له به‌ر ئه‌لکحوله‌که‌یه‌تی.
.
ئالکحولی دار ⁄ alkuĥulî dar: نتـ: ئیسپیرتۆ: ئالکحوولێکه له دار وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر بۆیه به ئالکحوولی داریش به ناوبانگه، بۆ خواردنه‌وه‌ش ناشێت، پیشه‌کارو پزیشکان بۆ ئیشی جۆراوجۆربه‌کاری ده‌هێنن.
.
ئالکحوولی/alkuhulî: نچ:[ ئالکحوول+ یی]
1- که‌سێکی زۆرئاره‌ق و شه‌راب و ئه‌و جۆره تشتانه ده‌خواته‌وه و لێی بووبێت به خوویه ، کە هۆگری بێت و بۆی ته‌رک نه‌کرێت.
:: مرۆ‌ڤه ئه‌لکحوولی ده‌ستی له‌رزۆک ده‌بێپت
:: سوران به جارێک بووه به ئالکحولی به‌یانیانیش ده‌خواته‌وه.
2- ئه‌و شتانه‌ی له ته‌رکیباندا ئه‌لکحوول هه‌بێت : ئاوجۆ خواردنه‌وه‌یه‌کی ئالکحولـییه به‌ڵام مه‌ردمووم هێنده سه‌رخۆش ناکات.
3- ئه‌و ئامرازی به‌ئالکحولی ئێشده‌که‌ن.
:: تیرمۆمه‌تری ئالکحوولـی ئالکۆ لیمان هه‌بوو گوم بوو.
:: دکتۆره‌کان ئامرازه‌کانیان به‌چرای ئه‌لکحوولی ڕادردێن تا میکرۆبه‌کانیان له‌ناو بچێت.
ئالکحوولی گۆردراو/alkuhulî gordraw: نتـ:[ ئالکحوولیی+ گۆردراو] ئه‌لکحوولـی په‌کخراو : ئه‌لکحوولێکه که مادده‌ی زیانبه‌خشی وه‌ک مه‌سیل و پایریدین و‌ه هی تری تێکراوه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکی خواردنه‌وه نه‌یه‌ت.[ Denatured alcohol] .
.
.
.