ئاموشۆ/amûşo: نتـ:[ هـ][ ئام له( ئامای)+ و+ شۆ له( شیان)] هاتوون واتا: هاتنوچوون] سه‌رلێدان، چوونه‌لا : چوونه‌جێگایه‌ک به‌رێکوپێکی.
{
خه‌یر وه‌ڵڵا تا گیان نه‌تۆی قه‌فه‌س بۆ
كه‌م كه‌م ئامۆشۆی ئامای نه‌فه‌س بۆ
}{مه‌وله‌وی. ل، 352}.
ئاموشۆکه‌ر/amûşoker: نفا: ئه‌و که‌سه، یان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به ڕێکوپێکی ده‌چنه شوێنێک یان سه‌ر له که‌سێک و جێگایه‌ک ده‌ده‌ن
:: ماڵی فه‌رزه‌نده ئاموشۆکه‌ران زۆره.
:: ئه‌م چایخانه‌یه ئامو شۆ که‌ری نییه.
ئاموشۆکردن/amûşokirdin: کتپ:
1 – به ڕێکوپێکی چوونه لای که‌سێک.
2 – هاتوچۆکردنی جێگایه‌ک یان که‌سێک.
3 – سه‌ر له که‌سێک یان له شوێنێک دان
:: قوباد ئێستا ئاموشۆی ماڵی خه‌سره‌و ناکات.
:: ده‌مێکه ئاموشۆیان پێکه‌وه نییه.
:: ئاموشۆیان بکه‌ی نه‌که‌ی پێیان لێ ببڕییت.
.
.
.
.