A A A

ئامیین/amyîn: ن:[ عیبری] وشه‌یه‌که‌ پاش دوعاخوێندن و پاڕانه‌وه‌ له‌ خودا ده‌گووترێت. به ‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌خودا په‌سه‌ندی بکات.

{ تێبـ :

1 – له‌ هه‌رسێ ئایینی جوو، دیان، ئیسلام دا به‌کارده‌هێندرێت، وه‌ هه‌ریه‌ک له ‌ئه‌م ئایینانه‌ به‌شێوه‌ و نه‌رێتی خۆی به‌کاریده‌هێنێت.

2 –  ئه‌م وشه ‌یه‌ ده‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام هاتووه‌ته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌، وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی پاش خوێندنی ( فاتیحا) ده‌گووترێت، دیانه‌کانیش پاش نوێژکردن یان پاش نیایشی سه‌ر نان خواردن ده‌یخوێنن.

}

.

.

.