ئانابۆلیزم/anabolîsm: ن:[ گر: ἁνάβάλλειν] لە پرۆسە یان ڕیگای وزەخۆراک گۆرینەوە : Metabolic pathway ، کە چۆن مۆلیکیولی گەورە لە مۆلیکیولی بچووک دروست دەکرێت. پرۆسەی وزەخۆراک گۆڕین دەکرێت بە دوو کەتەگۆری یەوە، یەکێکیان ئانابۆلیزمە : anabolism و ئەوی دیکەیان کاتابۆلیزمە : catabolism، بە هەر دوو کردەکە دەگووترێت : metabolism.    

 پرۆسەی ئانابۆلی کاریگەری هەیە لە سەر دروستبوونی شانە و ئەندام. ئەنجامدەرە لە گەشەکردنی خانە و جیاوازێکانێان، هاوکات چاوەدێری قەبارەی تەنەکان دەکات لە سونتێزی دا ماکرۆمۆلیکیولەکانی پرۆتینەکان، کاربۆهیدراتەکان و  ماددەچەورەکان. نموونەی پرۆسەی ئانابۆلیزم وەک زیادبوونی شانەی ئێسک یان گەورەبوونی ماسوولکە.       

لە خانەیەکدا دەبیندرێت کە هیما هەیە بۆ پرۆسەی ئانابۆلیزم و هاوکات پرۆسەی کاتابۆلیزم بەرپا دەبێت یان بە پێچەوانەوە بێت.    

ئانابۆلیزم و کاتابۆلیزم دژیەک کاردەکەن. لە ئانابۆلیزم دا پەرە بە خانە دەدرێت و لە کاتابۆلیزم خانە لە ناودەبرێت. لە پرانی هیماکان هۆرمۆنەکان و مولیکیولەکان رۆڵدەگێرن لە پرۆسەکاندا. لە زانستی Endocrinology دا هۆرمۆن پۆلین دەکرێت بە ئانابۆلیزم و کاتابۆلیزم.

هۆرمۆنە ئانابۆلیزمەکان :

ئێسترۆجین : Estrogen 

ئینسولین : Insulin

تێستۆستێرۆن : Testosterone

هۆرمۆنی ده‌ستکرد : چۆن به‌ شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌لایه‌ن وه‌رزشوانه‌کانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کانیان به‌هێزتر بێت به‌تایبه‌ت مادده‌ی (STEROID).

.

.

.