ئاوار¹/awar: ن:
1- ئامار( احصاء).
2 – خانووی ته‌پیو، گردوخاک(غوبار)
:: فیسار که‌س بووه به‌ژێر ئاراوه‌وه.
3- [ خوار] باسووق، ئارده‌پێچ، باستێک : جۆره حه‌لوایه‌کی تونده، له ئارد و دۆشاوی ترێ دروست ده‌کرێت و وشک ده‌کرێته وه و پارچه‌پارچه هه‌ڵده‌گیرێت بۆ خواردنی زمستانان.
4- [ کان] گه‌وهه‌ر، به‌ردێکی به‌نرخه.
.
.
_____________________
ئاوار²/awar: ن:[ کۆن]
ئابدار : چایچی ناو دیوه‌خان و کۆشک وسه‌را.
ئاوارخانه/awarxane:+ .
ئاواری/awarî: نچ : شتومه‌ک و که‌ره‌سته‌ی چای و قاوه که به بار دهگوێزرایه وه له شوێنێکه بۆ شوێنێکی تر.
.
.
__________________________
ئاوار³/awar: ن:[ كباک] جودا.
ئاوارتن/awartin: کتنـ:[ كباك، زا][ ئاوار+ تن/diawêre،biawêre]
ده‌رجیاکردنه‌وه، جوێ کردنه‌وه، خستنه‌ئه‌ولاوه، لێکجوداکردنه‌وه، لابردن
{ زه‌بیحی}: ئه‌گه‌رچی خۆی له دیالێکتی ناوه‌ندی زمانی کوردییدا له‌بیرچووته‌وه، به‌ڵام له شێوه‌ی (هه‌ڵاوارتن) و (هه‌ڵاوردن) دا ده‌بیبندرێت، لام وایه ( ئاوا‌ره)ی هه‌ر به‌بنچینه ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌م چاووگه، که به‌ڕایی من چاووگێکی ڕه‌سه‌نی زمانی کوردییه و شایانی ئه‌وه‌یه زیندووبکرێته‌وه: بواردن، هه‌ڵبواردن، rewŝa awart.
.
هه‌ڵ ئاوارتن(دن)/ heľ awartin din: کتن:[ هه‌ڵ + ئاوارتن ] لێک جیاکردنه‌وه‌ی دوو یا چه‌ند شت.
{ تێبـ : ئه‌م چاووگه به تایبه‌تی بۆ به‌شکردنی مه‌ڕو بزن و که‌هی دوو شه‌ریکان بێت و بیانه‌وێت جوداببنه‌وه، یان بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ( به‌رخ) و ( کار)ی ساوالکه دایکیان به‌کاردێت.
ئاوارته/awarte: ئانفـ:[ كباک، زا][ ئاوارت + ـه] جیاکراوه‌وه، به‌جێ هێڵراو، لادراو ، شتی ده‌ربڕاو[ ئینگـ : exceptiona].
.
ئاوا‌ره/aware: ئان، نفا:[ئاوار+ ه] باشیل، ئاوه‌کی، باوه‌ژۆ، هه‌ڵوه‌دا، تار- ته‌را- ته‌ره، سه‌رگه‌ردان، ده‌ربه‌ده‌ر، بێ ماڵ و حاڵ. ڕه‌هه ند، هه‌رزه‌گه‌ر، سڕگوم، هه‌ڵه‌ته، ئه‌وداڵ، ڕیتاڵ، ڕاتووڵ، لێقه‌وماو، وێڵ، ڕقه‌ڕێ، هێوه‌له‌ک، گومڕا : که‌سێک له نیشتمان یان زێدی خۆی دوورکه‌وتبێته‌وه.
{ ئاواره‌ی خاکی وه‌ته‌ن و سه‌یر و سه‌فاخۆم || پا ماڵی غه‌می میحنه‌ت و سه‌د جه‌ورو جه‌فا خۆم}{عارف}.
ئاوا‌ره بوون/aware bûn: كتن:[ ئاوا‌ره+ بوون] سه‌رگه‌ردان، تاربوون، بازرره‌بوون، هه‌ڵوه‌دا بوون، که‌وتنه هه‌نده‌ران، په‌ڕاگه‌نده‌بوون. له‌ماڵ وحاڵ ونیشتمان دوور که‌وتنه‌وه.
ئاواره‌کردن/awarekirdin: کتپ: تاڕاندن، ته‌ره ڕه‌هه‌ند کردن، کردن، هه‌ڵوه‌داکردن. ده‌ربه‌ده‌رکردن، دوورخستنه‌وه له ووڵات و ماڵ وحاڵ.
{
شێخ عه‌لـی خۆ تۆ منت ئاوا‌ره کرد و ده‌ربه‌ده‌ر
چاکه هه‌جوێکت بکه‌م ئه‌مما موفید و موخته‌سه‌ر
}{ره‌زا}.
.
ئاواره‌کراو/aware kiraw: ئان: ترافیاگ، ڕه‌تێندراو، ده‌رکراو.
ئاوه‌ره‌گا/awarega: نتـ:[ ئاوا‌ره + گا : شوێن ] ئۆردووگای په‌نابه‌ران، شاروه ده‌رگا، شوێنی ڕه‌هه‌نده،
ئاواره‌یی/awareyî: نچ: ده‌ربه‌ده‌ری، هه‌ڵوه‌دایی، هه‌رزه‌گه‌ری، سه‌رگه‌ردانی، بێ خانوو مانیی، حاله‌تی دوورکه‌وتنه‌وه له ماڵ و حاڵ و نیشتیمان . دوور ووڵاتی.
:: ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئاواره‌یی نه‌بێت، ئاوا‌ریی چۆنه!!.
.
.
.